سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کۆبووەوە
بەغدا-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کۆبوونەوە و ھەردوولا ھاوڕابوون لە چارەکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵ.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠ـی ئایاری ٢٠٢٤ مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە بەغدا لەگەڵ فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی حکوومەت پابەندبوونیان بە ھەماھەنگیی ئەمنی لەگەڵ حکوومەتی فیدڕاڵ دووپاتکردەوە، ھەروەھا ھەردوولا ھاوڕابوون لەبارەی گرنگی چارەکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ کردووەتەوە لەگەڵ جەختکردنەوە لە ڕێکخستنەوەی ھەماھەنگییەکانی نێوان ھەردوولا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ھەڕەشەکانی تیرۆر.
ھاوکات ھەردوولا ھاوڕابوون کە ھەوڵەکانی ئەم دواییە ئەنجامی باشیان ھەبووە و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و ھەرێمی کوردستان لە بەرژەوەندی ھەمووان دایە.




