نێچیرڤان بارزانى و شاندێكى قه‌ته‌رى تاوتوێى په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌كه‌ن

ھەولێر-KDP.info- پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2024/5/26 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز ئه‌حمه‌د بن حەسەن ئەلحمادی، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه به‌ڕێزان باڵیۆزی قەتەر لە عێراق و کونسوڵی گشتیی قەتەر لە هەولێر ئاماده‌ى بوون، هه‌ردوولا جه‌ختیان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى ده‌رفه‌ت و بواره‌كانى وه‌به‌رهێنانى قه‌ته‌رى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
شاندى قه‌ته‌رى دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى متمانه‌ى به عێراق و هه‌رێمى كوردستان هه‌یه و خوازیاره له بوارى ئابوورى و بازرگانیدا زیاتر بره‌و به په‌یوه‌ندییه‌كانى بدات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌مڕۆ به فه‌رمى كونسوڵخانه‌ى گشتیى قه‌ته‌ر له هه‌ولێر ده‌كه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها ئاماده‌یى نیشان دا كه له بواره‌كانى وزه، گه‌شتیارى، كشتوكاڵ، خوێندن و په‌روه‌رده، ته‌ندروستى و چه‌ندین بوارى دیكه‌دا وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزارى بكه‌ن.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى پیرۆزبایى، خۆشحاڵیى خۆى بۆ كردنه‌وه‌ى كونسوڵخانه‌ى گشتیى قه‌ته‌ر له هه‌رێمى كوردستان نیشان دا، جه‌ختى له‌وه‌ش كرده‌وه كه زه‌مینه‌ى وه‌به‌رهێنانى قه‌ته‌رى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌باره، به‌تایبه‌تى له پرۆژه‌كانى ژێرخاندا. به‌ڕێزیان هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینى بۆ پشتگیرى و هاوكاریى قه‌ته‌ر بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و ئاماژه‌ى به‌وه دا كه عێراق و هه‌رێمى كوردستان، زۆر هاوبه‌شییان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ردا هه‌یه.
دۆخى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.




