شاندێكی باڵای هه‌رێمی كوردستان بۆ بەشداری لە پرسەی سەرۆکی ئێران دەچنە تاران

هەولێر-KDP.info- سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ناوی شاندەكەی هەرێمی كوردستانی بۆ بەشداریكردن لە پرسەی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆككۆماری ئێران بڵاو كردەوە.
سەرۆكایەتی هەرێم رایگەیاند: بۆ به‌شداریكردن له پرسه‌ى سه‌رۆكى كۆمارى ئیسلامیى ئێران خوالێخۆشبوو ئیبراهیم ڕه‌ئیسى و یاوه‌رانى، شاندێكى باڵاى هه‌رێمى كوردستان سەردانی كۆماری ئیسلامی ئێران دەكەن.
راشیگەیاند: شاندەكە لە نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سروور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، مسته‌فا سه‌ید قادر جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ناوخۆ پێكهاتوون.




