٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

چەپکەگوڵی ڕاگەیاندنی پارتی پێشکەشی ئەندازیار و نووسەر (تەحسین عەزیز) کرا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بە ئامادەبوونی د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان و ژمارەیەکی بەرچاو لە ڕۆشنبیران و نووسەر، میدیاکار و چینی جیا جیا، کۆڕێکی گفتوگۆئامێز بەنێونیشانی“زمانی سۆمەری، کوردییە” بۆ ئەندازیار و نووسەر (تەحسین عەزیز) ساز کرا.

کۆڕەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان سەروەریان (بارزانیی نەمر) و (کاک ئیدریس)ـی هەمیشە لەیاد دەستی پێکرد.

دکتۆر سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە گوتارێکدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لێرە کۆبووینەتەوە بۆ ئەوەی قووڵ بینەوە بۆ نێو ئەدەبیات و زمان، لێرەوە باس لە گەورەیی و فرەوانی زمانی کوردی دەکەین، داواشی لە ئەکادیمیست و نووسەران کرد هەموو ئۆرگانێکی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن بە هی خۆیان بزانن و بفەرموون پێکەوە خزمەتی گەورەیی زمانی کوردی بکەین.

بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتیشی: لە کەسێتی و دڵسۆزی و قودرەتی مەعریفی و ماندووبونی مێژووی وی و بەرهەمەکانی ئەوەمان بۆ دەسەلمێنێت کە (تەحسین عەزیز) بەخەمەوە بووە بۆ زمانی کوردی.

دواتر کۆڕێک بۆ ئەندازیار و نووسەر (تەحسین عەزیز) ڕێک خرا و ئامادەبووان بە ڕا و سەرنج بەشدارییان لە کۆڕەکە کرد.

لە کۆتاییدا سوپاس و پێزانین و چەپکەگوڵی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشکەشی ئەندازیار و نووسەر (تەحسین عەزیز) کرا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار