بارەگای بارزانی سەرەخۆشیی لە مامۆستا سەلام عەبدوڵڵا دەکات

ھەولێر-KDP.info- بارەگای بارزانی، پرسەنامەیەک ئاراستەی (سەلام عەبدوڵڵا) سەرنووسەری ڕۆژنامەی خەبات دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی بارەگای بارزانی بۆ کۆچی دوایی ھاوسەری بەڕێز (سەلام عەبدوڵڵا)
بەناوی خودای بەخشندە و میھرەبان
بەڕێز، مامۆستا سەلام عەبدوڵڵا
بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی ھاوژینی بەڕێزتان خاتوو (برگیتا ھۆفمان )مان پێگەیشت.
بەم بۆنە خەمناکەوە، سەرەخۆشی ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادەکەتان دەکەین، ھاوبەشی خەمتانین.
لە خودای گەورە داواکارین دڵنەواییتان پێببەخشێت و گیانی ھاوژینی بەڕێزتان بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەھەشتی بەرین شادی بکات.
إنا للە وإنا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
١٦ـی ئایاری ٢٠٢٤




