سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌ركۆمارى عێراق كۆبووه‌وه

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ شه‌ممه 2024/5/11 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لە هەولێر لەگەڵ بەڕێز د. لەتیف جەمال ڕەشید سه‌ركۆمارى عێراقى فیدراڵ کۆبووەوە.
لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا کە به‌ڕێزان جێگرانى سه‌رۆك و ژمارەیەك لە وەزیر و به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان ئامادە بوون، بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەكه تاوتوێ کران و جەخت لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و به‌رده‌وامى هه‌وڵه‌كان و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا كرایه‌وه.
به‌ڕێز سەرکۆمار ئاماژەی بەوە کرد کە هاوکار دەبێت لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، هه‌روه‌ها کار دەکات بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی جووتیارانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ حکوومەتی عێراق.
لاى خۆیەوە بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە گرنگیى هەوڵه‌کان بۆ پاراستنى ئارامی و سه‌قامگیرى و تێپەڕاندنی کێشە و گرفتەکانی هه‌ولێر ـ به‌غدا كرد، هه‌روه‌ها پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى دوایین سەردانی بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران و پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران‌دا خسته ڕوو.
په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە و جیهان، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.




