سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى تاران ده‌كات

ھەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2024/5/5 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به بانگهێشتێكى فه‌رمیى كۆمارى ئیسلامیى ئێران و به یاوه‌ریى شاندێك كه له به‌ڕێزان جێگرانى سه‌رۆك و وه‌زیری ناوخۆی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان پێكدێت، سه‌ردانى تاران ده‌كات.
له میانى سه‌ردانه‌كه‌یدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى كۆمارى ئیسلامیى ئێران كۆده‌بێته‌وه و ده‌رباره‌ى بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هاریكاریى هاوبه‌شى نێوانیان، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، گفتوگۆ ده‌كه‌ن.




