٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کارکردن لە چەندین پرۆژە لە ھەولێر بەردەوامە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر _KDP.info_  بە گوژمەی زیاتر لە ملیار و ٤٧٤ملیۆن دینار کارکردن لە چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری بەردەوامە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی پارێزگای ھەولێر کە کۆپیەکی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان نێردراوە وتێیدا ھاتووە، بە گوژمەی ملیارێک و ٤٧٤ملیۆن و ٨٧٧ھەزار دینار لەسەر داھاتی سەرۆکایەتی شارەوانی کارکردن لە ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری  بەردەوامە.
بەپێی ھەمان ڕاگەیەندراو، ئەو پڕۆژانەی کاریان تێدا دەکرێت بریتین لە پڕۆژەی دروستکردن، قیڕتاوکردن و کۆنکرێتکردنی چەند شەقامێک لە گەڕەکی توڕەق، پڕۆژەی قیرتاوکردنی ٣ کۆڵان لە گەڕەکی فەرمانبەران و پڕۆژەی قیڕتاوکردنی شەقامێکی ٢٠ مەتری لە گەڕەکی زیلان و پڕۆژەی دروستکردنی پارکێک لە گەڕەکی ژیان.

جێگری پارێزگاری ھەولێر، مەسعود محەمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: دەمێک بوو بەردی بناغەی ئەو پڕۆژانەمان دانابوو و کاریان تێدا دەکرا، بەشێکی تەواو بوونە و بەشێکیشی لە قۆناغی کۆتایی دان، بۆیە کاروانی ئاوەدانی و خزمەتگوزاری بەردەوامە و بەردەوامیش دەبێت.

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار