مه‌سروور بارزانی په‌یامێكی له‌سه‌ر كرده‌وه تیرۆریستییه‌كه‌ی مۆسكۆ بڵاو كرده‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی له‌سه‌ر كرده‌وه تیرۆریستییه‌كه‌ی شارى مۆسكۆ بڵاو كرده‌وه و هاوخه‌می خۆی بۆ كه‌سوكاری قوربانییه‌كان و خه‌ڵك و حكوومه‌تی ڕووسیا ده‌ربڕی.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئێكس)، په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه، بە توندی سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی شەوی ڕابردووی مۆسکۆ دەکەم.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت له په‌یامه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو، هاوخەمم لەگەڵ کەسوکاری قوربانییەکان و بریندارەکان و خەڵک و حکوومەتی ڕووسیا لەم ساتە سەختەدا.




