ده‌بێ به‌یاننامه‌كه‌ی پارتی خوێندنه‌وه‌ی وردی بۆ بكرێت

هەولێر-KDP.info- به‌رپرسی لقی 23ی قه‌ره‌چووغی پارتی دیموكراتی كوردستان، باس له به‌یاننامه‌كه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كات و دەڵێ، پارتی ناچێته ناو هاوكێشه‌یه‌كه‌وه كه پێشوه‌خته نه‌خشه‌ی بۆ داڕێژرابێت، بەڵکوو ده‌بێت ئه‌و چه‌وتییه راست بكاته‌وه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق، له رێگای دادگای ناده‌ستووریی عێراقه‌وه به‌سه‌ر كورستانیاندا هێناوه.
سه‌نگه‌ر كانه‌بی، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "به‌یاننامه‌كه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌بێ خوێندنه‌وه‌ی وردی بۆ بكرێت، چونكه هه‌روا به به‌بێ بیركردنه‌وه و لێكدانه‌وه نه‌نووسراوه، ئه‌مه‌ی كراوه قۆناغێكه و ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كه، کە ده‌كرێت له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی عێراق به‌رانبه‌ر به كوردستان په‌یڕه‌وی ده‌كات، هه‌ڵوێستی دیكه‌ش وه‌ربگیرێت، له كاتێكدا دۆخی عێراق هیچی له‌بار نه‌ماوه، پرۆسه‌ی سیاسی كه‌وتووه‌ته ژێر پرسیاره‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و چه‌وتی و پێشێلكردنه ده‌ستوورییانه‌ی پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق ڕانه‌گیرێت، ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌ش ئاگاداركردنه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌كه كه پارتیمان له عێراق و كوردستانیش هه‌ڵوێستی سیاسیی دیكه وه‌رده‌گرێت، به هه‌ر هه‌ڵوێستوه‌رگرتنێكی دیكه‌ی پارتی له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق، مه‌ترسی له‌سه‌ر شه‌رعیه‌تی حكوومه‌تی عێراقیش دروست ده‌بێت، چونكه ئێستا سه‌رۆكی په‌رله‌مان له پشكی سوننه نه‌ماوه و ده‌یانه‌وێت كه‌سێك له ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی ئه‌وان دابنرێت، سوننه‌ی راسته‌قینه‌ش ئه‌مه قبووڵ ناکەن و له هه‌ر ئه‌گه‌رێكدا ئه‌وانیش هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن".
کانەبی گوتیشی: "ئه‌و به‌یاننامه‌یەی پارتی، ئاگاداركردنه‌وه بوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌وه زیاتر له رێگای ناده‌ستوورییه‌وه له كوردستان نه‌درێت و ئاگاداركردنه‌وه‌یه بۆ ڕەتکردنەوەی ئه‌و پێشێلكارییه ده‌ستووریانه‌ی ده‌كرێن".
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "پارتی ئاماده نییه بچێته نێو هه‌ڵبژاردنێكه‌وه كه یاساكه‌ی ناده‌ستووری و سه‌پێنراو و له ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستانه، چونكه ئه‌مه لێكه‌وته‌ی خراپی ده‌بێت، له‌وانه، ده‌ستوه‌ردان له كورسییه‌كانی په‌رله‌مان و دابه‌شكردنیان به‌سه‌ر پارێزگاكان و ناڕوونی له پرسی ژماره‌ی ده‌نگده‌ر و ده‌ستكاریكردنی سیستمی سیاسیی كوردستان، كه چه‌ند ساڵه خۆمان ئیداره‌ی خۆمان ده‌كه‌ین، بۆ پارتی بابه‌تی ئه‌وه‌ی چه‌ند كورسی به‌ده‌ست ده‌ھێنێت و چه‌ند و چۆن، گرنگ نییه، ئه‌وه‌ی گرنگه یاری به‌و سیستمه سیاسییه نه‌كرێت، چونكه پیلانه‌كه روونه".
به‌رپرسی لقی 23ی پارتی دیموكراتی كوردستان، راشیگه‌یاند: گرفته‌كه له‌وه‌دایه كه له كوردستان جگه له پارتی دیموكراتی كوردستان و چه‌ند حزبێكی دیكه، کە به‌ره‌نگاری ئه‌و سیاسه‌ته‌ی به‌غدا بوونه‌ته‌وه، ئه‌وانی دیكه بێده‌نگن یان پشتیوانن، ئێستا له مه‌یدانه‌كه‌دا پارتی رووبه‌ڕووی ئه‌و سته‌مه بووه‌ته‌وه كه ده‌رحه‌ق به خه‌ڵكی كوردستان ده‌كرێت، له به‌غداشه‌وه نیگه‌رانیی گه‌وره هه‌یه له‌و هه‌ڵوێستانه‌ی پارتی، چونكه به‌شێك له لایه‌نه‌كان ده‌زانن كه قورسایی پارتی چه‌نده، بۆیه ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر وه‌رگرتنی هه‌ڵوێست، عێراق رووبه‌ڕووی قه‌یرانی گه‌وره‌تر ده‌بێته‌وه، چونكه ئێستا ناكۆكی له ماڵی شیعه هه‌یه و پرسی خراپ ئیداره‌دانی ده‌وڵه‌تیش له ئارادایه، بۆیه ئاراسته‌یه‌ك هه‌یه به گوشارخستنه سه‌ر كوردستان، ئه‌م قه‌یرانانه له رای گشتیی شه‌قامی عێراقی پێ به لاڕێدا ببرێت".
ده‌شڵێت: "پارتی دیموکراتی کوردستان هەرگیز لە هەڵبژاردن نەترساوە و ناشترسێت، هەر لە سەرەتاوە بڕوای تەواوی بە هەڵبژاردن و پڕۆسەی دیموکراسی و دەستاودەستکردنی دەسەڵات هەبووە و هەیە، بڕوای تەواوی بە دەنگدەری خۆی و گەلی کوردستان هەیە، بەڵام ناچێتە ناو هەڵبژاردنێکەوە کە هیچ گەرەنتییەک نەبێت لە پاکی و بێگەردی و بێلایەنی، هەڵبژاردنێک کە وەک کراسێک دوورابێت بە بەری دژه پارتییه‌كانه‌وه".
کارزان سەباح هەورامی




