٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گوھدار شێخۆ" لە زاخۆ یەکەی نیشتەجێبوون لەسەر ٣٠ خێزانی کرێنشین دابەش دەکرێن"

سەرچاوە: KDP.info

سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ئەمساڵیش لەمانگی پیرۆزی رەمەزاندا ٣٠ یەکەی نیشتەجێبوون لەسەر ٣٠ خێزانی ھەژار و کرێنشین دابەش دەکرێن و دەشڵێ، پلانی دیکەشمان ھەیە بۆ ھاوکاری کردنی خەڵکی ھەژار.
گوھدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بەمالپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند" پلانمان ھەیە بۆ دابەشکردنی یەکەی نیشتەجێبوون لەسەر کەسانی کرێنشین و ساڵی رابردووش ژمارەیەک یەکەی نیشتەجێبوون لەسەر کرێنشینان و خەڵکی ھەژار دابەش کراون، ئەمساڵیش بە پلانێکی باشتر خۆمان ئامادەکردوە و بڕیارە ٣٠ یەکەی نیشتەجێبوون لەسەر ٣٠ خێزانی کەمدەرامەت و کرێنشین دابەش بکرێن.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی زاخۆ گوتی" لیژنەیەکی تایبەت ھەیە بۆ دیاری کردنی خێزانە ھەژارەکان و دوای تەواوبوونی رێکارەکان و دیاری کردنی ئەو خێزانانەی بڕیارە سوودمەند دەبن پرۆسەی دابەشکردنی ئەو ٣٠ یەکەیە بەڕێوەدەچێت، لەوانەیە ھەموو یەکەکان پێکەوە دابەش بکرێن و خەڵکی ھەژار سوودمەند بێت.
گوھدار شێخۆ ئاماژەی بۆ ئەوەکرد" جگە لە دابەش کردنی یەکەی نیشتەجێبون پلانی دیکەشمان ھەیە بۆ ئەوەی لەڕووی مادی ھاوکاری خەڵکێکی ھەژار بکەین، ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بەردەوام دەبێت لەسەر ئەرکەکانی بۆ خزمەت کردنی ھاوڵاتیان بەگشتی و بەتایبەتی خەڵکی ھەژار و کەمدەرامەت.
قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار