د.نەوزاد عەزیز: سەرۆککۆمار دەتوانێ ڕێگری لە بڕیارەکانی دادگا بکات
__2024_02_28_h18m44s52__HK.jpg)
سەرۆکی ڕێکخراوی دووربین پێی وایە، بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی جێگەی دڵگرانین بۆ ھەرێمی کوردستان و دەشڵێ: سەرۆککۆمار پارێزەری دەستوورە و دەتوانێت دەسەڵاتەکانی بەکاربێنێ بۆ ڕێگری لە ھەندێ بڕیاری دادگای فیدڕاڵی عێراق.
د.نەوازد عەزیز، سەرۆکی ڕێکخراوی دووربین بۆ پرسە سیاسی و ئابووریەکان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی جێگەی دڵگرانین، چونکە ئێمە وەک چاودێر ھەست دەکەین بوونی سیاسی بە بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵەوە دیارە و ئەگەر پێشی لێنەگرین پێشبینی دەکرێت بڕیاری خراپتریش لە بەرامبەر ھەرێمی کوردستان بدرێت، چونکە بڕیارەکان بە جورێکن لایەنگیری پێوە دیارە، دوێنێ سەرۆک بارزانیش لە دیمانەیەکدا ئاماژەی بۆ ھەندێک لەو مەترسیانە کرد لەبارەی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی.
سەرۆکی ڕێکخراوی دووربین گوتی: ڕاستە لەڕووی یاسایی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی دەرفەتی تانەدانی نییە، بەڵام بەپێی زانیاریەکانم سەرۆککۆمار دەتوانێت ڕێگری لە ھەندێ بڕیاری دادگاکە بکات، چونکە سەرۆککۆمار پارێزەری دەستووری عێراقە و دەتوانن دەسەڵاتەکانی بەکاربێنێ.
لەبارەی مەرجەکانی خەرج کردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان د.نەوزاد عەزیز ڕوونی کردەوە: عێراق بە حەوت ساڵ تا توانیویەتی ژمارەی بانکی و کارت بۆ ٩٠%ی فەرمانبەرانی خۆی بکاتەوە، پرسیارەکە ئەمەیە چۆن ھەرێمی کوردستان بتوانێت لەماوەی یەک مانگدا ژمارەی بانکی بۆ زیاتر لە یەک ملیۆن فەرمانبەر و خانەنشین و مووچەخۆرەکانی بکاتەوە، ڕێکارەکان بەشێوەیەکن نیەتی باشیان لە پشت نییە، چونکە دروستکردنی ژمارە بانکی و ئەو ڕێکارانەی باسی لێوە دەکرێت نزیکە لە مەحاڵ.
قائید میرۆ




