١٠ پڕۆژەی ڕێگاوبان بۆ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕاگەیندرا
_(1)__2024_02_27_h16m22s23__ER.jpg)
سۆران _KDP.info_ بەڕێوەبەی پارستن و چاککردنەوەی ڕێگاوبانی سۆران گوتی: لە چوارچێوەی گرنگیدانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ١٠ پڕۆژەی دیکەی ڕێگاوبان بۆ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕاگەیندران کە ڕێگای گشتی و گوندەکان لەخۆ دەگرێت.
بەڕێوەبەی پاراستن و چاککردنەوەی ڕێگاوبانی سۆران، خوسرەت سادق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ١٠ پڕۆژەی ڕێگاوبان بۆ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەسەر بودجەی وەبەرھێنانی وەزارەت ڕاگەیندران و کراونتە تەندەر، لە ماوەیەکی نزیکدا دەدرێتە کۆمپانیا و دەکەونە بواری جێبەجێکردن، پڕۆژەکان زۆر گرنگ و پێویستن بۆ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
خوسرەت سادق گوتیشی: ئەو ١٠ پڕۆژەیە چاککردنەوەی ڕێگای گشتی و ڕێگای گوندەکانە، بڕیارە بەشێوەیەکی زۆر باش ڕێگاکان چاکبکرێنەوە، بەشێکیشیان بە تەواوی ھەڵدەگیرێن و جارێکی دیکە چاک دەکرێنەوە.
ئەو ١٠ پڕۆژەیە بۆ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران زۆر گرنگە و حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش بەردەوام گرنگی بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەدات.
سادق باسی لەوەش کرد: لەبەر ئەوەی پڕۆژەکان لە قۆناغی تەندەرین دانە جارێ ناتوانین گوژمەی پارەکە ئاشکرا بکەین، چونکە کۆمپانیاکان دەچن داواکاری پێشکەش دەکەن و دوای دەرچوونی بۆ کۆمپانیایەک ئەوکات گوژمەی پارەکەش دیار دەبێت و دەست بە کار دەکەن.
دەشڵێت: ئەو ڕێگایانە دەکەونە دەرەوەی سەنتەری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ڕێگای زۆر پێویستن بۆ ھاتوچۆی خەڵک، بۆیە بە پێویست زانرا ئەو ١٠ پڕۆژەیە ئەنجام بدرێن.
بڵند ئیبراھیم




