د. سامان عومەر "مەسروور بارزانی ئەمجارە ھەندێ گرێ کوێرە دەکاتەوە"
__2024_02_27_h16m26s30__ER.jpg)
پسپۆرێکی پەیوەندی نێوان کورد و ئەمریکا پێی وایە، سەردانی ئەمجارەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەمریکا بەسەردانێکی زێڕین ھەژمار دەکرێت و دەشڵێ، لە سەردانەکەی ئەمجارەدا مەسروور بارزانی ھەندێ گرێ کوێرە دەکاتەوە.
د.سامان عومەر، پسپۆری مێژووی کورد و ئەمریکا بەمالپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند" سەردانی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم بۆ ئەمریکا لەکاتێکی ھەستیاردایە، چونکە سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لەماوەکانی رابردوو لەژێر فشاردابووە و نەچووتە ژێر باری ئەجێندای وڵاتانی ئیقلیمی، لە زنجیرە پشتگیریەکانی ئەمریکا بۆ دۆزی رەوای کورد دەرگای کردووتەوە وەک ھاوپەیمانیەتیەکی ستراتیژی، ئەوەش وایکردوە ئەمریکا دەرگا بەڕووی کوردا بکاتەوە و سەردانەکەی ئەمجارەی مەسروور بارزانی بە سەردانێکی مێژوویی و زێڕین سەیر دەکرێت، لەبەر ئەوەی ھەتا نێوەندە میدیاکانی ئەمریکاش باسی لێوە دەکرێت کۆمەڵێک گرێ کوێرە دەکاتەوە.
ئەو پسپۆرەی پەیوەندی کورد و ئەمریکا دەڵێت" ئەمریکا بەردەوام کارتێکی فشارە بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە، عێراق وەک وڵاتانی ھەرێمی نیە حکوومەتەکەی بە خەباتی خۆی دروست ببێت و ھەر ھەولێکی ئەمریکا بەمانای دەستوەردان بێت لە کارۆباری عێراق، بەلکوو ئەو حکوومەتەی عێراق بە بڕیارێک دروست کراوە، ئەویش ئەمریکا بوە سێ ترلیۆن دۆلاری خەرج کردوە و پێنج ھەزار قوربانی داوە لەپێناو عێراقدا.
__2024_02_27_h16m26s1__ER.jpg)
د. سامان عومەر ئاماژەی بۆ ئەوەکرد" ھەرێمی کوردستانیش وەک سیاسەتی سیاسی عێراق کە بڕیارە سیستەمێکی فیدڕاڵی بێت و لەدەستووردا جێگیرکراوە، تەمەنی ھەرێمی کوردستان ١٢ ساڵ پێش ئەو لایەنە سیاسیانەیە کە ٢٠٠٣ ھاتوونەتە سەر دەستھەڵات لە عێراق ئەویش بە ھاوکاری و پالپشتی ئەمریکا، پێموایە ئەمریکا بەھەموو شێوەیەک پارێزگاری لە باڵانسی نەتەوەکانی عێراق دەکەن، بەتایبەتی کاتێک نەتەوەیەک خۆی پێ مەغدوورە و دەیانەوێ ئەجێندای دەرەکی بەسەردا بسەپێنن، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە بانگھێشتی فەرمیی چووتە ئەمریکا و لەسەر ئاستی باڵا پێشوازی لە مەسروور بارزانی کراوە و چەندین دیداری گرینگی دەبێت، ئەوەش رەنگدانەوەی کاریگەری دەبێت لە ناوچەکە.
قائید میرۆ




