بارەگای بارزانی لەبارەی پرسەی خوشکی سەرۆک بارزانییەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

ھەولێر-KDP.info- بارەگای بارزانی رایگەیاند، پرسەی خوشکی سەرۆک بارزانی لە هۆڵی تەشریفاتی بارەگای بارزانی لە شارۆچكەی سەڵاحەددین بەڕێوەدەچێت.
دەقی راگەیەندراوەکەی بارەگای بارزانی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
دوای كۆچی دوایی خوشکی جەنابی سەرۆک بارزانی خوالێخۆشبوو (زەکیا مستەفا بارزانی) بە جەماوەری خۆشەویستی كوردستان و گشت لایەك ڕادەگەیێنین كە پرسەی خوالێخۆشبوو (زەکیا مستەفا بارزانی) لە ڕۆژی شەممە 24ی شوباتی 2024ـەوە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە هۆڵی تەشریفاتی بارەگای بارزانی لە شارۆچكەی سەڵاحەددین بەڕێوەدەچێت لەم كاتانەدا:
بەیانیان: كاتژمێر 10هەتا 12ـی پێشنیوەڕۆ
ئێواران: كاتژمێر 2 هەتا5ـی ئێوارە
انا للە و انا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
23ی شوباتی 2024




