مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی سه‌رۆك بارزانی ده‌كات

ھەولێر-KDP.info- بۆ كۆچی دوایی خاتوو (زەکیا مستەفا بارزانی) مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی سه‌رۆك بارزانی ده‌كات.
ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان:
بەڕێز جه‌نابی سه‌رۆك مەسعود بارزانی
به‌وپه‌ڕیی خه‌مناكییه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی جه‌نابتان ده‌كه‌ین، بۆ كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو خاتوو (زەکیا مستەفا بارزانی)ی خوشکی جەنابتان، كه به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ به نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین و داواكارین له خودای گه‌وره كۆچكردوو به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و دواهه‌مین خه‌می ئێوه‌ی هێژا و خانەوادەی بەڕێزتان و هه‌مووان بێت.
انا لله و انا الیە را‌جعون
مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
۲۳ی شوباتی ۲٠۲٤




