٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نزیکەی ٣٩ ھەزار کەس سەردانی لیژنە پزیشکییەکانی ھەولێریان کردووە

سەرچاوە: KDP.info

بەپێی ئامارێکی لیژنە پزیشکیەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەولێر لە ساڵی ڕابردوودا نزیکەی ٣٩ ھەزار کەس سەردانی لیژنەکانیان کردووە و  پشکنینیان بۆ دڵنیایی کردووە.

بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی لیژنە پزیشکیەکان لە ھەولێر کە وێنەیەکی گەیشتووتە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ساڵی رابردوودا سی و ھەشت ھەزار و ٩٢٤ کەس سەردانی لیژنە پزیشکییەکانیان کردووە، لەوانەش،  شازدە ھەزار و ٥١٤ کەس سەردانی لیژنەی ڕاوێژکاری ئێوارانی کردووە، دووھەزار و ٦ ھاووڵاتییش بە مەبەستی پشکنین سەردانی لیژنەی مۆڵەتی چەکیان کردووە و پشکنیان بۆ کراوە بە مەبەستی ڕاییکردنی مامەڵەی ئەو کەسانەی داوای مۆڵەتی ھەڵگرتنی چەکیان لە حکوومەت کردووە.
ھەر بەپێی ئاماری لیژنە پزیشکییەکانی پارێزگای ھەولێر، لە سەرەتا ساڵی ڕابردوو تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣ چواردە ھەزار و ٩٨٤ کەس سەردانی لیژنەی ھەمیشەیی و شکان و مامۆستایان و تەمەنیان کردووە، هاوساڵ پێنج ھەزار و ٤٠٠ کەس سەردانی لیژنەی مێشک و دەمار و دەروونییان کردووە، کاری ئەو لیژنانە پشکنینە بۆ ئەو کەسانەی مامەڵە پێشکەش بە فەرمانگەکانی حکوومەت دەکەن و پێویستیان بە پشکنین ھەیە بۆ وەرگرتنی راپۆرتی پزیشکی لەسەر باری تەندروستی کەسی داواکار لەلایەن دامودەزگا فەرمییەکان.

قائید میرۆ
 

هەواڵی پەیوەندیدار