سەربەست لەزگین: ئەركەكەم بۆ دهۆك دەگوازرێتەوە

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی مەكتەبی رێكسختنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەولێر، گۆڕا و ئەركەكەی دەبرێتە دهۆك و پەیامێك بڵاو دەكاتەوە.
ئەمڕۆ سەربەست لەزگین بەرپرسی مەكتەبی رێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەولێر گۆڕا، ئەركەكەی بۆ دهۆك دەگوازرێتەوە و پەیامێكی ماڵئاوایی بڵاو دەكاتەوە.
سەربەست لەزیگن دەڵێت، من ساڵێك لە ئەركی بەرپرسی مەكتەبی ڕێكخستنی پارێزگای هەولێر كارم كرد، لەم ماوەیەدا لەگەڵ هەڤاڵانم لە مەكتەبی ڕێكخستن و هەر شەش لقی سنوورەكەمان، كاری هەمەجۆرمان ئەنجام دا.
باسی لەوەش كردووە، لەسەر بڕیاری سەرۆك بارزانی و سەركردایەتیی حزب، ئەركی بەرپرسی مەكتەبی ڕێكخستنی پارێزگای دهۆك لە ئەستۆ دەگرم، بۆیە دەمەوێت پێتان بڵێم لە كاروانی كاركردنم لە پارێزگای هەولێر، وەك بەرپرسی مەكتەبی ڕێكخستنی هەولێر بە كۆتا هات، بەڵام بۆ هەمیشە ئێوەی تێكۆشەر و خۆڕاگر و خۆشەویست لە دڵی مندا دەمێنن و لە هەر شوێنێك بم، خزمەتكاری خەڵكی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانم، ئێوە شایستەی باشترین خزمەتن، هەردەم هیوای سەركەوتن و خۆشیتان بۆ دەخوازم.
لە كۆتایی قسەكانی دەڵێت، دەمەوێ سوپاسی سەرۆك بارزانی بكەم كە هەمیشە پشتیوانمان بووە و متمانەی جەنابیان بۆ من، بەهێزترین و مەزنترین پشتگیری بووە، تا بەردەوام بم لە هەوڵدان و تێكۆشان بۆ خزمەتكردنی حزب و خاك و نیشتمان.




