٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەڕێوەبەری ئاوی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران: بەو پڕۆژەیە کێشەی ئاومان بەتەواوی چارەسەر دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

سۆران _KDP.info_ بەڕێوەبەری ئاوی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کێشەی کەمی ئاومان ھەیە، بۆیە پڕۆژەیەکی ستراتیژیمان داناوە بە گوژمەی ١٥٠ملیۆن دۆلار جێبەجێ بکرێت، بەو پڕۆژەیە کێشەمان بەتەواوی چارەسەر دەبێت. 

بەڕێوەبەری ئاوی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، تەحسین سەعدوڵا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: پڕۆژەیەکی ستراتیژی ئاو بۆ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئامادەکراوە بۆ بە گوژمەی خەمڵێندراوی ١٥٠ملیۆن دۆلار، پڕۆژەکە زۆر گەورەیە و بۆ سەنتەری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و دیانە و چەندین گوندی نزیک ئێمە، کۆمپانیایەک دیراسەی تەواوکردوە و پروپۆزەلیشی ئامادەکردووە و خراوەتە ناوپلانی ساڵ، پڕۆژەکە ئاو خاوێندەکاتەوە بەقەبارەی چوار ھەزار مەتر سێجا، لەداھاتوودا بۆ حەوت ھەزار زیاد دەبێت، لەگەڵ دروستکردنی سێ کۆگای سەرەکی چونکە ئێمە دوو کێشەی ئاومان ھەیە یەکەم کەمی بەرھەمی ئاوە بە ھەمووی دەگاتە سێ ھەزار مەتر سێجای کە ھەزار مەتر سێجامان کەمە، ئەوەی دیکە کێشەی پاڵاوتنی ئاومان ھەیە بۆ دابینکردنی ئاوی خاوێن بۆ خەڵک، چونکە زۆر جار بەھۆی ئەو کێشەیە  پێویستمان بە چارەسەر ھەیە، بۆیە دەمانەوێت لەڕێگەی ئەو پڕۆژەیەوە لە یەکەم قۆناغ چوار ھەزار مەتر سێجا بەرھەم بێت و لە داھاتوو بگاتە حەوت ھەزار مەتر سێجا و کێشەی ئاو بە تەواوی چارەسەر بکرێت. 

تەحسین سەعدوڵا گوتیشی: پلانەکە لە وەزارەتی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتی ئاوە و دوو کۆمپانیاش ھاتوون بۆ لای ئێمە بە قەرز پڕۆژەکە ئەنجام بدەن و چاوەڕێی ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران دەکەین بۆ ئەوەی پڕۆژەکە ئەنجام بدرێت، چونکە پڕۆژەکە ستراتیژییە و ھاوشێوەی پڕۆژەی شارەکانی دیکەیە و لەناو پڕۆژەکانی عێراقیشمان داناوە. 

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار