ئه‌ندامێكی ژووری بازرگانی هه‌ڵه‌بجه: دەبوو ژووری بازرگانی سلێمانی و ھەڵەبجە بایکۆتی کاڵای ئێرانیان کردبا

ئه‌ندامێكی ژووری بازرگانی هه‌ڵه‌بجه باس له بایكۆتی كاڵای ئێران ده‌كات ده‌لێت: ئه‌گه‌ر ژووری بازرگانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ش ئه‌و بایكۆته‌یان بكردبایه زۆر گرنگ بوو چونكه له %60ی هاورده‌ی سلێمانی له ئێرانه‌وه‌یه.
خەلیل حاجی هەیاس، بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: هه‌ڵوێستی ژووری بازرگانی هه‌ولێر و دهۆك به‌رانبه‌ر به بایكۆتی كاڵای ئێران زۆر باش بوو، یه‌كێك له سیفاتی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی نواندیان ئه‌وه‌بوو ژووری بازرگانی تاران هه‌ڵوێستی خۆی نواند به‌وه‌ی ئێمه دراوسێین و نابێت ئه‌وه بكرێت بۆیه هه‌ڵوێستی ژووری بازرگانی هه‌ولێر تارانی ناچار كرد به‌ده‌ركردنی به‌یاننامه، لێره‌ش ژووره‌كانی بازرگانی هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی ڕایانگه‌یاند: ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت بڕیار بدات ئێمه‌ش پێوه‌ی پابه‌ند ده‌بین، تا ئیستا ژووری بازرگانی هەڵەبجە بڕیای فه‌رمی نه‌داوه له‌سه‌ر بایكۆتی كاڵای ئێران.
گوتیشی: ئه‌م بایكۆته زۆر كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر ئێران ئه‌وه‌تا ژووری بازرگانی تاران هاتووه‌ته سه‌رخه‌ت، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر چوار ژووره‌كه یه‌ك بوونایه زۆر كاریگه‌ری گه‌وره‌ی ده‌بوو، من وه‌ك شه‌خس وه‌ك ئه‌ندامی ژووری بازرگانی هه‌ڵه‌بجه له ئه‌گه‌ری بایكۆتی هه‌موو ژووره‌كانی بازرگانی كوردستان بۆ بایكۆتی كاڵای ئێران پشتیوانی بڕیاره‌كه‌ی ژووری بازرگانی هه‌ولێرم ده‌كرد.
ڕایشیگه‌یاند: وه‌ك ژووری بازرگانی هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی له سه‌رووی %60ی كاڵاكانمان ئێرانییه و ئێران زۆر سوودمان لێوه‌رده‌گرێت، هیوادارین له‌گه‌ڵ دروستبوونی یه‌كێتی ژووره بازرگانییه‌كان ئه‌و بڕیاره بدرێت و به‌كۆی ده‌نگ له‌دژی كاڵای ئێران بریاری بایکۆت بده‌ن چونكه ده‌بێت به ئێران بڵێن ئه‌منیه‌تمان له‌مه‌ترسیدابێت، خاكمان به‌ئامانج بگیرێت و موشه‌ك باران بكرێت، چۆن دەبێ كاڵاكانتان له‌سه‌ر زه‌وی ئێمه ساغ بكەنه‌وه؟
خەلیل حاجی هەیاس، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ڕوونه له‌م سنووره هه‌ژموونی ئێران چۆنه به‌ڵام ڕاشكاوانه تا ئێستا فشارمان لێنه‌كراوه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌چینه ژێرباری بایكۆته‌وه.




