نێچیرڤان بارزانی: بە تووندی سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ئوردن دەکەم

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە تووندی سەرکۆنەی هێرشی سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ئوردن دەکات کە بووە هۆی کوژرانی سێ سەربازی وڵاتەکە.
بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە، 29ـی کانوونی دووەمی 2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "بە تووندی سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر هێزەکانی ئەمریکا لە باکووری رۆژهەڵاتی ئوردن دەکەم و سەرەخۆشی لە خێزانی سەربازە کوژراوەکان دەکەم."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، "لەم کاتە سەختەدا لەگەڵ گەلی ئەمریکا دەوەستینەوە. هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ برینداران دەکەین."




