نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له باڵیۆزى به‌ریتانیا كرد

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2024/1/17 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ستیڤن هیچن باڵیۆزى به‌ریتانیا له عێراق، ده‌رباره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان و هێر‌شه‌كانى سه‌ر هه‌ولێر، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
هه‌ردوولا به ئه‌رێنى پێشكه‌وتنه‌كانى گفتوگۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵیى عێراقیان هه‌ڵسه‌نگاند و هیوایان خواست بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان بگه‌نه لێكگه‌یشتنى هاوبه‌ش، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له گرنگیى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیریى عێراق و ناوچه‌كه كرده‌وه.
دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، ئاڵۆزییه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌گه‌ر و لێكه‌وته‌كانى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.




