٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانى یادی بیست و پێنج ساڵەی دامەزراندنی (کوردستان تیڤی) پیرۆز دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، لە پەیامێکدا یادی بیست و پێنج ساڵەی دامەزراندنی (کوردستان تیڤی) پیرۆز دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە: 

یادى بیست و پێنج ساڵه‌ى دامه‌زاندنى (كوردستان تیڤى) له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى و ته‌واوى كارمه‌ندانى پیرۆز ده‌كه‌م. به‌ ڕێز و پێزانینه‌وه‌ له‌ ئه‌رك و خزمه‌تیان ده‌ڕوانم و هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم.

كوردستان تیڤى، كه‌ ڕۆژگارێكى سه‌خت وه‌ك یه‌كه‌مین كه‌ناڵى ئاسمانى له‌ هه‌رێمى كوردستان دامه‌زرا، وه‌رچه‌رخانێگى گرنگى ڕاگه‌یاندنى كوردستان بوو، له‌وساوه‌ تا ئێستا هه‌میشه‌ كارى كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى به‌ر‌پرسانه‌ به‌ ڕاستگۆیى، پیشه‌یى و هاوسه‌نگى، په‌یامى ئاشتیخوازانه‌ و پێكه‌وه‌ژیانى گه‌لى كوردستان بگه‌یه‌نێت و خزمه‌ت به‌ كولتوور و هونه‌ر و وێژه‌ و زمانى كوردى و گه‌لى كوردستان و پێكهاته‌كانى به‌ گشتى له‌ وڵات و له‌ هه‌نده‌ران بكات. 

ده‌ستخۆشییان لێده‌كه‌م و هیواى به‌ره‌وپێشچوون و پێشكه‌وتنى به‌رده‌وامیان بۆ ده‌خوازم.

 

نێچیرڤان بارزانى

2024/1/17

 

هەواڵی پەیوەندیدار