٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەولود سابیر: ھەموو فەرمانبەرانی ھەولێر بونەتە خاوەنی ھەژماری من"

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێوەبەری گشتی بانکە بازرگانییەکان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ھەموو فەرمانبەرانی سنووری ھەولێر بوونەتە خاوەنی ھەژماری من و چوار ھەزار فەرمانبەریش بە سیستەمی بانکی مووچەکانیان وەردەگرن، دەشڵێ: پەنجا ئامێری ATM  دانراوە بۆ ڕاکێشانی پارە.

مەولود سابیر، بەڕێوەبەری گشتی بانکە بازرگانییەکان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: لە سنووری پارێزگای هەولێر ھەموو فەرمانبەرانی حکوومەت بەشداربوونە لە ھەژماری من، ئێستا چوار ھەزار فەرمانبەری حکوومەت مووچەکانیان بەشێوەی ئەلیکترۆنی وەردەگرن، ئەوانەیشی بوونەتە خاوەنی ھەژماری من دوای دروستکردنی کارتی ئەلیکترۆنی تایبەت بە ھەژماری من مووچەکانیان بەئەلیکترۆنی دەکرێت.

بەڕێوەبەری گشتی بانکە بازرگانییەکان گوتیشی: تا مانگی حوەزەیرانی ئەمساڵ ھەموو فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان دەبنە خاوەنی ھەژماری من و پرۆسەکە لەسەرتاسەری ھەرێمی کوردستان تەواو دەبێت و فەرمانبەران و خانەنشینان دەبنە خاوەن ھەژماری تایبەتی بانکی خۆیان.

لەبارەی دابین کردنی ئامێری ڕاکێشانی پارە، مەولود سابیر ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ئێستا پەنجا ئامێری ATM
لە ھەولێر ھەن و ژمارەیان لە زیادبووندایە، پێنج بانکی تایبەت بەشدارن لە پرۆسەکە و تا ئێستا پرۆسەی دروست کردنی ھەژماری من بەبێ کێشە و ئاستەنگ بەڕێوەدەچێت و بەردەوامیش دەبێت تا ھەموو فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان دەگرێتەخۆ.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار