زانیاری گرنگ له‌سه‌ر هێرشی درۆنه‌كان و گرژیه‌كان
_(6)__2024_01_04_h15m41s14__ER.jpg)
KDPتادێت ئاستی گرژیه‌كان له عێراق زیاتر ده‌بێت، به‌تایبه‌ت هێرشكردنه سه‌ر باره‌گاكانی هاوپه‌یمانان له بنكه‌كانی (عین ئه‌سه‌د و حه‌ریر) ئه‌مڕۆش باره‌گایه‌كی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له به‌غدا كرایه ئامانج و فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای ئه‌و هێزه كوژراوه، دوابه‌دوای گرژییه‌كانی ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس هێرشە درۆنییه‌كان له عێراق وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سه‌ربازی زیاتر بووه، هه‌رێمی کوردستانیش له‌ماوه‌ی ڕابردوودا هێرشی درۆنی كراوه‌ته‌سه‌ر.
سابرینا سینگ، جێگری گوتەبێژی پێنتاگۆن، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسی ئاماژه به‌وه کرد، لە 17ی تشرینی یەکەمەوە 78 هێرش بە درۆن و مووشەک کراونەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا؛ 37یان لە عێراق و 41یان لە سووریا، کە بە هۆیانەوە زیاتر لە 60 سەرباز و راوێژکاری ئەمریکی بە سووکی بریندار بوون؛ هەروەها بەڵێندەرێکی ئەمریکی لە بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد لە پارێزگەی ئەنباری رۆژئاوای عێراق، بە جەڵتەی دڵ گیانی لەدەستدا.
له‌وه‌ڵامی هێرشه‌كاندا رۆژی 3ی کانوونی یەکەم، ئەمریکا بە درۆن هێرشی کردە سەر مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق و له‌ئه‌نجامدا 5 چه‌كداری ئه‌و گروپه كوژران.گرژی و شه‌ری درۆن لەو کاتەوەی لە 7ی تشرینی یەکەمی 2023، جەنگ لەنێوان حەماس و ئیسرائیل‌دا لە کەرتی غەززە دەستیپێکردووە، ئاگری شه‌ره‌كه‌ش به‌شێوه‌ی ناراسته‌وخۆ عێراقی گرتوه‌ته‌وه له‌نێویاندا هێرشی گروپه‌كانن بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان، له‌به‌رانبه‌ردا گروپی مقاوه‌مه به‌رپرسیاریه‌تی هێرشه‌كانی له‌ئه‌ستۆگرتووه به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و وه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه ده‌یان بینێت.
له‌ئاستی فه‌رمی ئه‌مه‌ریكادا جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، رایگه‌یاندووه كه ئه‌وان 3 جار پێگه‌ی گروپه چه‌كداره‌كانیان له عێراق و سوریا بۆردومان كردووه. هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئەمریکا لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش، دوو هەزار و 500 راوێژکاری سەربازی لە عێراق و نزیکەی 900 سەربازی لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا جێگیرکردووە.
هێرشی درۆن بۆ سه‌ر هاوپه‌یمانان ته‌نیا له‌چوار چێوه‌ی هێزه‌كانیان نه‌وه‌ستاوه‌ته‌وه له كوردستان به‌ڵكو دواین جار 30/12/2023 به‌درۆن هێرشكرایه سه‌ر بنكه‌یه‌كی هێزی پێشمه‌رگه له پیرمام، دوابه‌دوای هێرشه‌كه وەزارەتی پێشمەرگە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: سەقامگیری، ئارامی و ئاسایشی هەرێمی کوردستان، زامنی ئارامی و سەقامگیری عێراق و ناوچەکەشە. ئێمە لە وەزارەتی پێشمەرگە، بانگی حکومەتی عێراقی و تەواوی دۆستانمان لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکەین، کە هاوكارو پاڵپشتمان بن بۆ راگرتنی ئەو پەلامارە نابەرپرسانە، کە دەبێتە هۆی ئاشووبی زیاتر بۆ هەرێم و عێراق و ناوچەکە بە گشتی".
دەشڵێت: "داوا دەكەین کە هەرچی زووە بکەرانی ئەو کارە تیرۆریستیانە بدۆزرێنەوە و بە سزای یاسایی خۆیان بگەنرێن. دووپاتیشی دەکەینەوە، هێزی پێشمەرگەی کوردستان، وەک هەمیشە بۆ پاراستنی خاک و میللەتەکەمان، مافی بەرپەرچدانەوەی پێویست و گونجاوی دەبێت".
ئه‌مرۆش4ی1ی2024 له‌رێگای درۆنه‌وه باره‌گای لیوای 12ی حه‌شدی شه‌عبی له‌به‌غدا بۆردومان كرا و دووسه‌ركرده‌كان كوژراون كه ئاماژه‌كان بۆ گرژی زیاتر هه‌نگاو ده‌نێنن.
له‌باره‌ی ئامانجی پشته‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی كه ده‌كرێته سه‌ر كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانان، لیوا سه‌باح دۆسكی، نوێنه‌ری پێشووی عێراق له ناتۆ و شاره‌زا له بواری فرۆكه‌وانی و ئاسمانی جه‌نگی بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستات گوتی: شه‌ری ئه‌م درۆنانه ترسناكه به‌تایبه‌ت ئێستا شوێنه هه‌ستیاره‌كان ده‌كرێنه ئامانج كه دوورنییه ئه‌مه گه‌وره ببێت چونكه پێشبینی ناكرێت به ئاسانی ئه‌م شه‌ره كۆنترۆڵ بكرێت،و بۆ راگرتنی هێرشه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌د له‌سه‌د ئاسته‌مه زۆر چونكه به‌شێكیان درۆنی خۆته‌قێنن، له‌هه‌موو ترسناكتر ئه‌وه‌یه كه عه‌قلیه‌تێك هه‌یه ده‌یه‌وێت له‌رێگای درۆنه‌وه ئارامی و ئاوه‌دانی و ئابووری كوردستان بكاته ئامانج ده‌نا بۆ فرۆكه‌خانه‌ی مه‌ده‌نی هه‌ولێر ده‌كرێته ئامانج؟ ئه‌ی هێزی پێشمه‌رگه پێناسه‌ی له‌م شه‌ره چییه كه كراوه‌ته‌وه ئامانج؟
راشی گه‌یاند: ده‌بێت به‌په‌له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی په‌رله‌مان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی رێكاری خێرا بگیرێته‌به‌ر كه هێرش له‌سه‌ر كوردستان بوه‌ستێنرێت و رێگا چاره‌سه‌ری خێرا بدۆزرێته‌وه و هه‌رچی زووه چه‌كی دژه موشه‌ك و درۆن بدرێته هێزی پێشمه‌رگه بۆ به‌رگری كردن له خۆی و حكوومه‌تی هه‌رێم مادام ده‌زانێت كه حكوومه‌تی عێراق ئه‌م گروپانه‌ی پێ كۆنترۆڵ ناكرێت ده‌كرێت داوایه‌ك له هاوپه‌یمانان بكات به‌فه‌رمی كه چه‌كی دژه درۆن ره‌وانه‌ی كوردستان بكرێت و بنكه‌یه‌كی به‌هێزی دژه موشه‌ك له هه‌ولێر جێگیر بكرێت من دڵنمیام سیناریۆی پشت ئه‌م درۆنانه بابه‌تێكه بۆ كوردستان چاره‌نووسازه چونكه به‌وه‌وه راناوه‌ستن شوێنی دیكه ده‌كه‌نه ئامانج.
هه‌رله‌م باره‌وه،حاكم حه‌مدی گلی، راویژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و یه‌كێك له راویژكاره باڵاكانی سه‌ربازی بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "هێرشكردنه سه‌ر هه‌ولێرو فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تی له‌سنووری خۆیان نه‌ماونه‌ته‌وه ئه‌وه‌تا هه‌فته‌ی رابردوو له هێرشێكی ترسنۆكانه هێرشكراوه‌ته‌وه سه‌ر باره‌گای پێشمه‌رگه له پیرمام، پیرمام بۆ جاش و خۆفرۆشان و نه‌یارانی كورد بوه‌ته‌وه سه‌ره‌تان به‌شێكیان تووشی نه‌خۆشی نه‌فسی بوون به‌هۆی پێشكه‌وتنی هه‌ولێره‌وه، ئاراسته‌ی درۆنه‌كان بۆ هه‌ولێر دیوی پشته‌وه‌ی هه‌یه كه یاریه‌كی هه‌رێمایه‌تی ده‌كرێت له‌رێگای گروپه به‌كرێگیراو وه‌كاله‌ته‌كانه‌وه ده‌یانه‌وێت هه‌رێمی كوردستان رابكیشنه ناو شه‌ره‌كه‌وه ده‌بێت ئاگاداربین كه ئه‌مه تاكتیك و پیلانه بۆ تێكدانی دۆخه‌كه،و ئێستا هه‌ولێر به‌ته‌نیا ته‌عبیری هه‌ولێر ناكات هه‌ولێر ناوه‌ندی گرنگی جوڵه‌ی جیهانه و نایانه‌وێت هه‌ولێر پێشكه‌وێت ده‌یانه‌وێت سیناریۆی غه‌زه به‌سه‌ر كوردستان بهێنن گوێیان لێ نییه چی ده‌بێت گرنگ ئه‌وه‌یه هه‌ولێر تێك بچێت ئه‌مه خه‌ونی ناحه‌زانه.
راشی گه‌یاند: به‌م هێرشه ده‌یانه‌وێت له‌شكۆی كورد بده‌ن نازانن كه هه‌ولێر له‌جیهانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێت، هه‌ولێر بوه‌ته‌وه چقلی چاوی ناحه‌زان و دوژمنان ئه‌مه‌ی ده‌كرێت یاریه‌كی هه‌رێمی پیسه له‌دژی قه‌واره‌ی كوردستان بینیمان چۆن له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ئه‌م یاریه كرا و دیاره كێ براوه‌یه له عێراق و بۆچی له‌م كاته‌دا ئه‌وه‌نده بنه‌ی هاوپه‌یمانان و هه‌ولێر ده‌كرێته ئامانج.
سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی بۆ هه‌ولێر.
ماوه‌یه‌ك له‌ئه‌مه‌ریكا سه‌رقالی ته‌واوكردنی پڕۆژه‌یه‌ك بوون بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕه‌زامه‌ندی بدات له‌سه‌ر جێگریكردنی سیسته‌می دژه‌موشه‌ك بۆ ئاسمانی هه‌ولێر، پرۆژه‌كه ته‌واو بووه و نێردراوه بۆ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌لێت: چاومان له‌وه‌یه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕه‌زامه‌ندی بدات له‌سه‌ر ناردن و جێگریكردنی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی بۆ هه‌ولێر له‌پێناوی پاراستنی ئارامی و سه‌قامیگری، چونكه ئێستا زیاتر له 40 نوێنه‌رایه‌تی جیهان له هه‌ولێرن، ناكرێت چه‌ند گروپێك بە موشەک ئارامی ئه‌م شاره بخەنه مه‌ترسییه‌وه، ئه‌كرێ حكوومه‌تی عێراقیش سه‌روه‌ری خۆی بپارێزێت و هەڵوێستی توند وه‌ربگرێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی وه‌شاندنی ئه‌و موشه‌كانه بۆ سه‌ر هه‌ولێر بنبڕ بكه‌ن و ئه‌و گروپانه كۆنترۆڵ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی چیتر كوردستان نه‌كه‌نه ئامانج.
هاوكات ڕاپۆرتی (پاول ئیدۆن) بە ناونیشانی "لە كۆتایدا ڕەنگە كوردستانی عێراق بەرگری ئاسمانی بەدەستبهێنێت دوای ساڵانێك لە هێرشی بێ پاساو بە موشەك و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان" كە لە گۆڤاری (فۆربس)ی ئەمریكی بڵاوكراوەتەوە هاتووه: یاسای ڕێگەپێدانی بەرگری نیشتمانی گشتی بۆ ساڵی (2024) كە كۆنگرێس بڕیاری لێداوە, بڕگەیەكی تایبەت لەخۆ دەگرێت پەیوەستە بە چەكداركردنی هێزی پێشمەرگە لە كوردستانی عێراق بە سیستمی بەرگری ئاسمانی، لە دەقەكەیدا دەڵێت: پلانی كار دابنرێت بۆ پێدان و ڕاهێنانكردن بە هێزە ئەمنییە عێراقییەكان و هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان بۆ بەرگریكردن دژی هەر هێرشێك بە موشەك و چەكی تر, ئەوەش لە یەكی شوباتی (2024)دا ئامادە و جێبەجێ بکرێت لەماوەی (90) رۆژدا.




