٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەستەی گەشتوگوزار: بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیاران لە سەری ساڵ ئامادەکاری تەواومان کردووە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر _KDP.info_  بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان گوتی: دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان ئامادەکاری تەواوی کردووە بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیاران بۆ سەری ساڵ، کۆمەڵێک چالاکی و ئاھەنگ ساز دەکرێن و پێشبینی دەکەین نزیکەی ٢٠٠ھەزار گەشتیار بۆ سەری ساڵ بێنە ھەرێمی کوردستان.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان، ئیبراھیم عەبدولمەجید، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ئێمە وەکو دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان بۆ ناساندنی شوێنە گەشتیارییەکان بە گەشتیاران بە بەشداری ژمارەیەک وێنەگری ھەرێمی کوردستان ئەلبومێکمان درووستکردووە، نزیکەی 100وێنەی شوێنە گەشتیارییەکانی ھەرێمی کوردستان لەخۆی دەگرێت، دەیدەینە گەشتیاران و کۆمپانیاکانی گەشتیاری و شاندە بیانییەکان و لە پێشانگاکانیش نمایشی دەکەین.

ئیبراھیم عەبدولمەجید  گوتیشی: بۆ سەری ساڵیش لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی خۆمان ئامادەکاری تەواومان کردووە ، بۆ ئەوەی بتوانین کەشێکی ئارام و لەبار دروست بکەین بۆ ئەو گەشتیارانەی بۆ سەری ساڵ دێنە ھەرێمی کوردستان، کۆمەڵێک چالاکیش ئەنجامدەدرێت لەگەڵ چەندین ئاھەنگ بە بەشداری ھونەرمەندانی ناوخۆ و بیانی، لە بازگەکانیش ئاسانکاری تەواو بۆ گەشتیاران دەکرێت، بۆیە پێشبینی دەکەین بۆ سەری ساڵ نزیکەی ٢٠٠ھەزار گەشتیار بێنە ھەرێمی کوردستان.

عەبدولمەجید ڕوونیشی کردەوە: ئێمە لە ھەرێمی کوردستان 200 شوێنی گەشتیاری سروشتیمان هەیە، گەشتیاران دەتوانن سەردانی بکەن، ئەو شوێنانەن خزمەتگوزاریان بۆ دابینکراوە، هاوکات زۆر شوێنی دیکەی گەشتیاریمان ھەیە، ئەوشوێنانەی باسم کردن لە ڕێبەری گەشتیاری تۆمار کراون، ئەگەرنا شوێنی دیکەی گەشتیاریمان زۆرە.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار