٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڤیان سلێمان: یەکێتیی ئافرەتان بۆ قۆناغێکی دیکەی خەباتی یەکسانی و نیشتیمانی ئامادە دەکەین

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- سکرتێری گشتی یەکیتی ئافرەتانی کوردستان لە مەراسیمی کۆنگرەی نۆیەمی یەکیتی ئافرەتان وتارێکی پێشکەشکرد و گوتی: یەکیتی ئافرەتان رێکخراوێکی جێی متمانەی ئافرەتانی کوردستانە بەهەموو پێکهاتە ئاینی و نەتەوەییەکانە.

د. ڤیان سلێمان سکرتێری یەکیتی ئافرەتانی کوردستان لە وتارەکەیدا گوتی: لەدوای بەستنی کۆنگرەی هەشت لە ماوەی پێنج ساڵ لە 2018 تاوەکو 2023، بەتەواوی تواناکانمان هەوڵی پێشخستنی یەکێتی ئافرەتانمان دا، لەرووی سەرچاوەی مرۆییەوە کارمان بۆ ئەوە کردووە کە کادیرەکان بە باشترین ئاست خزمەت بە ئامانجەکانی رێکخراوەکە بکەن.

بەگوتەی ڤیان، هەوڵیانداوە پرسی ئافرەتان ببێتە پرسێکی گشتی، لەو چوارچێوەیەشدا 100 هەزار و 499 ئافرەت لەسەرجەم چالاکیەکانی رێکخراوەکە سوودمەند بوونە، هەروەها سێ هەزار و 497 چالاکی تواناسازی و خولی پیشەیی و سیمیناری هۆشیاری سیاسی و کۆمەڵایەتی لەبوارەکانی دیکە ئەنجامدراوە، هەروەها جێبەجێکردنی پڕۆژەی رێنمایی پێش هاوسەرگیری بەهەماهەنگی تەندروستی، هەروەها پڕۆژەی پشتیوانی تەندروستی بۆ منداڵان و ئافرەتانی خێزانە کەمدەرامەتەکان و بەشداریکردنی 200 پزیشکی خۆبەخش لەپڕۆژەکان و پیشکەشکردنی چارەسەری بۆ 370 چارەخواز.

راشیگەیاند، پێشکەشکردنی هەزار و 388 هاوکاری کۆمەڵایەتی بۆ ئافرەتانی خێزانە کەمدەرامەتەکان، هەروەها جێبەجێکردنی پڕۆژەی بە بازاڕکردنی کاری دەستی ئافرەتان و رەخساندنی هەلی کار بۆ ئافرەتان. گوتیشی: لەخۆگرتنی 714 کەیسی کۆمەڵایەتی توندوتیژی، و هەزار و 669 کەسی دیداری منداڵانی خێزانە لەیەک جیابووەکان.

جەختیشیکردەوە، لەکاتێکدا ئەم کۆنگرەیە دەبەستین کە یەکێتیی ئافرەتان بۆ قۆناغێکی دیکەی خەباتی یەکسانی و نیشتیمانی ئامادە دەکەین، کە بارودۆخی ناوچەکە و کوردستان بەکاتێکی چارەنوسسازدا تێدەپەڕێت.

هەواڵی پەیوەندیدار