نێچیرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له سه‌ركردایه‌تى و گه‌لى كوێت ده‌كات

پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2023/12/19 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ سه‌ره‌خۆشى و ده‌ربڕینى هاوخه‌مى بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو شێخ نه‌واف ئه‌حمه‌د ئه‌لسه‌باح، میرى كوێت، سه‌ردانى كونسولخانه‌ى گشتیى كوێتى له هه‌ولێر كرد.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى پێشكه‌شكردنى پرسه و سه‌ره‌خۆشى و ده‌ربڕینى هاوسۆزى و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تى و گه‌لى كوێت، له ده‌فته‌رى پرسه‌دا په‌یامێكى سه‌ره‌خۆشى تۆمار کرد.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز عوسمان ئه‌لداوود كونسولى گشتیى كوێت، سوپاس و پێزانینى بۆ هاوبه‌شیى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له خه‌م و پرسه‌كه‌یاندا ده‌ربڕى.




