٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکوەزیران: لە رۆژی ئاڵای کوردستاندا، ئاڵای هەموو پێکهاتەکان بەرز و پیرۆز رادەگرین

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە لە رۆژی ئاڵای کوردستاندا، بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەری پێکهاتەکانی کوردستان، لە رێورەسمێکی تایبەتدا، رۆژی ئاڵای کوردستان بەڕێوەچوو.

لە رێوڕەسمەکەدا سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی، رایگەیاند: لە رۆژی ئاڵای کوردستاندا، یادی ئەم ئاڵایە، ئاڵای هەموو پێکهاتەکانی کوردستان بەرز و پیرۆز رادەگرین.

سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی راشیگەیاند: "سەری رێز و نەوازش بۆ شەهیدە سەربەرزەکانمان دادەنوێنین کە لەپێناو ئەم ئاڵایە و خاکی کوردستان گیانی خۆیان بەخت کرد".

له‌ رۆژی 19/6/2009، پەرلەمانی کوردستان بە بڕیاری ژمارە 48 بە کۆی دەنگ، رۆژی 17ی کانوونی یەکەمی بە رۆژی ئاڵای کوردستان دەستنیشان کرد، ساڵانە لەو رۆژەدا لە هەرێمی کوردستان ئەو رۆژە بەرز رادەگیرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار