٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دهۆک.. خەڵک زیاتر ڕوو لە سندووقەکانی دەنگدان دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە، ئاوارەکانی کەمپەکانی پارێزگای دهۆک، بە لێشاو ڕوویان کردە بنکەکان و لە کەشێکی ئارامدا دەنگی خۆیان دەدەن، وەک خۆشیان دەڵێن، لە دەنگدانی تایبەتدا هیچ گرفتێکی تەکنیکی نییە و پڕۆسەکە بە شێوەیەکی ئاسایی بەڕێوە دەچێت. 

عومەر سەعید، کە ئاوارەیەکی خەڵکی شنگالە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ژمارەیەکی زۆری ئاوارەکان لە بنکەکان لە کەمپەکانی پارێزگای دهۆک دەنگیان داوە".

ناوبراو گوتیشی: "ئێمە دەنگمان لە کەمپی ئێسیای سەر بە قەزای شێخان دا، هیچ گرفتێکی تەکنیکی نەبوو و کامێرای چاودێری دانراوە و خەڵک بە ئازادانە و لە کەشێکی ئارامدا دەنگ دەدەن". 

وەک عومەر پێشبینی دەکات، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ زیاتر خەڵک ڕوو لە سندووقەکانی دەنگدان دەکەن.

ئەمڕۆ شەممە 16-12-2023 كاتژمێر 07:00ـی بەیانی، دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای 15 پارێزگای عێراق دەستی پێکرد. 

هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، لە سێ پارێزگای هەرێمی کوردستان ئاوارەکان و هێزە چەکدار و ئەمنییەکانی سەر بە وەزارەتی بەرگری و ناوخۆی عێراق دەنگ دەدەن.

 

کاروان باعەدری

 

هەواڵی پەیوەندیدار