٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حەسەن عەلی: نەینەوا پێویستی بە ھێزێکی وەک پارتی ھەیە

سەرچاوە: KDP.info

کاندیدی ژمارە ٣٣ی پارتی لە پارێزگای نەینەوا دەڵێ: پارێزگای نەینەوا و خەڵکەکەی پێویستیان بە ھێزێکی وەک پارتی ھەیە و بەدڵنیایەوە دوای ھەڵبژاردن دەنگدەرانی نەینەوا بەرھەمەکەیان دەبینن لە گەیاندنی خزمەتگوزاری و چارەسەرکردنی کێشەکانیان. 

حەسەن عەلی باجەلان، کاندیدی ژمارە ٣٣ی پارتی بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بەماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: داوا لە دەنگدەرانی پارێزگای نەینەوا دەکەم بە ھەموو پێکهاتەکانی پارێزگاکەوە پشتگیری لە لیستی ١٩٧ی پارتی بکەن و ڕۆژی دەنگدان دەنگ بە پارتی بدەن، چونکە سەرکەوتنی لیستی ١٩٧ی پارتی سەرکەوتنە بەسەر ئەو ھەموو نەھامەتیانەی بەسەر خەڵکی نەینەوادا ھاتووە.

حەسەن عەلی باجەلان گوتیشی: ئەگەر ھاووڵاتییان متمانە بە لیستی ١٩٧ی پارتی بکەن و ڕۆژی ھەڵبژاردن دەنگ بە لیستی ١٩٧ی پارتی بدەن ئەوە بەدڵنیایەوە دەنگیان بە فیڕۆ ناچێت و دوای ھەڵبژاردن بەرھەمی دەنگەکانیان لە گەیاندنی خزمەتگوزاری و چارەسەرکردنی کێشەی ھاووڵاتییاندا دەبیننەوە، خەڵکی ئێمە کێشە و داواکارییان ھەیە پێویستیان بە ھێزێکی وەک پارتییە.

قائید میرۆ
 

هەواڵی پەیوەندیدار