٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەپێی بەرنامە بارەگاکانی پارتی دەگەڕێنەوە و کەرنەڤاڵی جەماوەرییش بەڕێوە دەچێت

سەرچاوە: KDP.info

نەینەوا-KDP.info- یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی نەینەوای پارتی ده‌ڵێ، بەپێی ئەو بەرنامەیەی حزب دیاری کردووە، بارەگاکانی پارتی لە ھەموو ناوچەکانی سنووری پارێزگای نەینەوا دەکرێنەوە و دەشڵێ، پارتی لە ھەوڵدایە بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی شنگال، دواتر بارەگا لەو دەڤەرە دەکرێنەوە.

نازم کەبیر، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی نەینەوای پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "بەپێی ئەو بەرنامەیەی حزب دیاری کردووە، بارەگاکانی پارتی دەگەڕێنەوە ھەموو ناوچەکانی سنووری پارێزگای نەینەوا تەنیا شنگال نەبێت، دوای کردنەوەی مەکتەبی رێکخستن، بەپێی بەرنامەی حزب بارەگا لە ھەموو ئەو شوێنانەی پێشتر پارتی بارەگای ھەبووە، بارەگاکا دەکرێنەوە و دەستبەکار دەبین، دوێنێش بارەگای پارتی لە ناحیەی وانکێ کراوەتەوە و ئەمڕۆش لە زوممار و پرۆسەکە بەردەوام دەبیت".

لەبارەی گەڕانەوەی پارتی بۆ شنگال، بەرپرسەکەی پارتی گوتی: "شنگال بابەتێکی جیاوازە و ئێمە لەگەڵ جێبەجێکردنی رێککەوتنی شنگالین، ھەر کاتێک رێککەوتنی شنگال لە نێوان ھەرێم و بەغدا چووە بواری جێبەجێکردنەوە و رەوشی شنگال ئاسایی بووەوە، ئەوە بێگومان بارەگاکانی پارتی دەگەڕێنەوە شنگال".

نازم کەبیر ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "ھاوکات لەگەڵ کردنەوەی بارەگاکانی پارتی، کەرنەڤاڵی جەماوەرییش بۆ پشتگیری لە لیستی ١٩٧ی پارتی لە نەینەوا بەڕێوە دەچێت و تا ئێستا بانگەشە ھیچ کێشەیەکی بۆ دروست نەبووە لەو پارێزگایە، ئێمەش وەک پارتی بەردەوام دەبین لە بانگەشەی خۆمان، بۆ ئەوەی زۆرترین دەنگ بۆ لیستی ١٩٧ کۆبکەینەوە".

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار