٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گوتەبێژی گەشتوگوزار: چەندین چالاکی و فیستڤاڵی بەفر بەڕێوەدەچن

سەرچاوە: KDP.info

گوتەبێژی گەشتوگوزاری ھەرێم ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی بەفربارین فیستڤاڵ و چالاکی بەفر بەڕێوە دەچن و ئامادەکاری کراوە بۆ پێشوازی لە گەشتیارانی زستانە.

ئیبراھیم عەبدولحەمید، گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ئامادەکاری بۆ  وەرزی بەفربارینی ئەمساڵ دەکرێت و ساڵانی ڕابردوو تەنیا لە یەک وەرزدا گەشتیاران ڕوویان لە ھەرێمی کوردستان دەکرد، بەڵام ئێستا گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان چوار وەرزەیە و لە وەرزی زستانیش ژمارەیەکی بەرچاو لە گەشتیار ڕوو لە ناوچە گەشتیارییەکانی ھەرێمی کوردستان دەکەن و دەستەش بە ھەماھەنگی ھەموو بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی گەشتوگوزار خۆی ئامادە کردووە.
گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار گوتیشی: بڕیارە ئەمساڵ بۆ وەرزی بەفربارین ژمارەیەک چالاکی گەشتوگوزاری زستانە بەڕێوەبچێت لەوانەش ئەنجامدانی فیستیڤاڵی بەفر و یاری سەرکێشی سەر بەفر و چەندین چالاکی دیکەی تایبەت بە وەرزی بەفربارین.

ئیبراھیم عەبدولحەمید ڕوونی کردەوە: چالاکییەکانی تایبەت بە وەرزی بەفربارین لە ھەموو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بەڕێوەدەچێت و ستافی تایبەت لەو چالاکیانە خەریکی ئامادەکاری دەبن بۆ ئەوەی زۆرترین گەشتیار لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق سەردانی ناوچە زۆزان و بەفرینەکان بکەن.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار