٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكى حكوومه‌ت پێشوازی لە كونسوڵى گشتیى نوێى فه‌رەنسا كرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ چوارشەممە، مەسروور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له‌ یان برێم كونسوڵى گشتیى نوێى فه‌رەنسا له‌ هه‌رێمى كوردستان کرد.

سەرۆکی حکوومەت، پیرۆزبایی لە کونسوڵی گشتی کرد بە بۆنەی دەستبەکاربوونی و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لە پێناو بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندیى دوولایەنە دەربڕی.

كونسوڵى گشتیى فەرەنسا، ئاماژەی بەوە دا کە هەرێمی کوردستان پێگەیەکی گرنگ و تایبەتی لای سەرۆک و خەڵکی فەڕەنسا بەگشتی هەیە و خواستی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە.

تاوتوێکردنی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە، بەشێکی دیکەی دیدارەکە بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار