مامۆستایەکی زانکۆ"سەرەڕای نەبوونی بارەگای پارتی لەزوممار پارتی هەر هێزی یەکەم دەبێت"

مامۆستایەکی زانکۆ لە دەڤەری زوممار دەڵێت، پارتی لە هەڵبژاردنی مانگی داهاتوو دەنگی یەکەم بەدەست دێنێ ئەمە لەکاتێکدایە چەندین ساڵە پارتی بارەگای نەماوە لەناوچەکە.
حەسەن خەلو، مامۆستای زانکۆ بەمالپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند" دەڤەری زممار سنوورێکی بەرفراوانی هەیە و لە هەڵبژاردنی مانگی داهاتووی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق پێشبینی دەکەین پارتی دەنگی یەکەم لە زوممار بەدەست بێنێ و کاندیدێکی پارتی لەو سنورە سەرکەوێت بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، گومان لەوەدانیە لیستی 197ی پارتی براوەیە، ئەوەش سەرەڕای ئەو ئاستەنگانەی بۆلیستی پارتی هەیە و چەندین ساڵە بارەگای نیە لە زوممار.
ئەو مامۆستایەی زانکۆ گوتیشی" خەڵکی زوممار لەگەل پارتی دیموکراتی کوردستانن لە دوو هەڵبژاردنی رابردوو رێژەی دەنگی پارتی دیاربوە و کاندیدەکانی سەرکەوتوون بۆ پەرلەمانی عێراق لەو دەڤەرە بۆ هەڵبژاردنی ئەمجارەش دەنگی پارتی زیاد دەکات.
حەسەن خەلو ئاماژەی بۆ ئەوەکرد" بەشێک لەو هێزانەی ئێستا لە دەوروبەری نەینەواو زوممار هەن دەستیان بە پێشێلکاری کردوەو کارتی دەنگدەرانی ئەو سنورە دەکڕنەوە، بەشێکی خەڵکی ئەو سنورەش بەهۆی خراپی رەوشی ئابووری لەلایەن ئەو هێزانەوە ئیستیغلال دەکرێن.
قائید میرۆ




