٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسی سەرەخۆشی لە خانەوادەی خاتوو خانێ ئیبراهیم دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو خاتوو (خانێ ئیبراهیم محەمەد) کرد، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی: 

بەڕێز خانەوادەی خوالێخۆشبوو خاتوو (خانێ ئیبراهیم محەمەد) بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو خاتوو (خانێ ئیبراهیم محەمەد)مان پێگەیشت.

بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمیی دۆست و ئازیز و خزمان ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە، جارێکی دیکە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووبارە دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بەدوور بگرێت.

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

١٤ی تشرینی دووەەمی٢٠٢٣

 

هەواڵی پەیوەندیدار