٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی شەھیدان: دابەشکردنی زەوی بەردەوام دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: دابەشکردنی زەوی بەسەر کەسوکاری شەھیدان و زیندانیانی سیاسیدا بەردەوام دەبێت، گوتەبێژی وەزارەتەکەش دەڵێ: ئەوانەی پێشتر فەرمانی وەرگرتنی زەویان ھەیە سوودمەند دەبن.

عادل حەمە ساڵح، گوتەبێژی وەزارەتی شەھیدان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێشتر لەسەر دابەشکردنی زیاتر لە یازدە ھەزار پارچە زەوی بۆ کەس و کاری شەھیدان و زیندانیانی سیاسی ڕەزامەندی دابوو، بڕیارەکە چووەتە بواری جێبەجێکردن و ھەموو ئەوانەی ناویان لە لیستی حکوومەتدا هاتووە بۆ وەرگرتنی زەوی نیشتەجێبوون سوودمەند دەبن لە بڕیارەکەی حکوومەت.

گوتەبێژی وەزارەتی شەھیدان گوتیشی: لە پارێزگای سلێمانی یەک ھەزار و ١٠٠ زیندانی سیاسی و ڕاگیراو فەرمانی وەرگرتنی زەویان ھەیە، سبەی ڕۆژی پێنجشەممە تیروپشک بۆ دابەشکردنی زەوی دەکرێت و زیاتر لە ٤٠٠ زیندانی سیاسی سوودمەند دەبن.

عادل حەمە ساڵح ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: لە پارێزگا و ناوچەکانی دیکەش پێشتر پرۆسەکە بەڕێوەچووە و ئەوانەی تا ئێستا سوودمەند نەبوونە ئەوانیش لە بڕیارەکەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سوودمەند دەبن و بە چەند قۆناغێک ئەو یازدە ھەزار پارچە زەویە دابەشی سەر کەس و کاری شەھیدان و جینۆسایدکراوان و زیندانییانی سیاسی دەکرێت.

قائید میرۆ
 

هەواڵی پەیوەندیدار