٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسی سەرەخۆشی لە خانەوادەی پاکیزە محەمەد دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو خاتوو (پاکیزە محەمەد سەعید) دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

بەڕێز/ خانەوادەی خوالێخۆشبوو خاتوو (پاکیزە محەمەد سەعید)، بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (پاکیزە محەمەد سەعید)مان بیست.

بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین. ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمیی دۆست و ئازیزانتان ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و نیگەرانیتان کەم بکاتەوە و لە خوای گەورەش داواکارین خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە بەدوور بگرێت.

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

٢٤ی تشرینی یەکەمی٢٠٢٣

 

هەواڵی پەیوەندیدار