ئهمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران چەند بابەتێک تاوتوێ دەکات

ههولێر-KDP.info- ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاساییی خۆی دەکات و چەند بابەتێک تاوتوێ دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسروور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، کۆبوونەوەی ئاساییی خۆی دەکات.
بە گوێرەی راگەیەندراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، لە تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، ئەنجامی کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان لیژنەی داراییی ئەنجومەنی نوێنەران و شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئەو بنەمایانەی کە لە کۆبوونەوەکەدا پەسەند کران و هەنگاوەکانی جێبەجێکردنیان دەخرێتە ڕوو.
تەوەری دووەمی کۆبوونەوەکە، تایبەت دەبێت بە میوانداریکردنی دیوانی چاودێریی داراییی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی خستنەڕووی دوادەرەنجامی پرۆسەی وردبینیی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێریی داراییی فیدراڵی و هەرێم، سەبارەت بە داهات و خەرجییەکان و میلاکی گشتی لە هەرێمی کوردستان.




