٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئایدن مەعرۆف: پێکھاتەکان مکوڕن لەسەر ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا

سەرچاوە: KDP.info

وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان ئاشکرایکرد: نوێنەرانی پێکھاتەکان لەبارەی پرسی ھەڵبژاردن کۆدەبنەوە، گوتیشی: ئێمە وەک پێکھاتەکان مکوڕین لەسەر بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی ھەرێمی کوردستان لەکاتی خۆیدا.

ئایدن مەعرۆف، وەزیری ھەرێم بۆ کاورباری پێکهاتەکان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: کۆبوونەوەیەکی ڕاوێژکاری لەنێوان نوێنەرانی پێکھاتەی تورکمانی بەڕێوەچوو، کۆبوونەوەکەش تایبەت بوو بە پرسی ھەڵبژاردنی ھەرێمی کوردستان کە بڕیارە لە شوباتی ساڵی ئایندەدا بەڕێوەبچێت، ئێمە لەسەر ھەڵوێستی خۆمان مکوڕین پرۆسەی ھەڵبژاردن لە ھەرێمی کوردستان لە کاتی و بەھەمان ئەو یاسایەی لە ساڵی 2018 ھەڵبژاردنی لەسەر کراوە بەڕێوە بچێت، دەستکاری کورسی کۆتاکانیش نەکرێت نە لە ئێستا و نە لە ئایندەدا.

ئایدن مەعروف ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: کۆبوونەوەی ڕابردوو لەگەڵ لایەنە تورکمانییەکان بوو، بەڵام لە داھاتوو کۆبوونەوە لەگەڵ نوێنەری ھەموو پێکھاتەکانی تورکمان، کلد، ئاشوور و ئەرمەنیش بەڕێوە دەچێت.


قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار