٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھەموو دەرچووانی ١٢ی ئامادەیی وەردەگیرێن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، سەرەتای مانگی ئەیلوول دەوامی زانکۆ و پەیمانگاکان دەستپێدەکات و دەشڵێ، شوێن بۆ ھەموو دەرچووانی ١٢ی ئامادەیی ھەیە لە زانکۆ و پەیمانگاکانی حکوومەت بخوێنن.

د. عەبدولفەتاح عەبدولڕەزاق، بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "لەسەرەتای مانگی ئەیلوول دەست بەدەوامی زانکۆکان دەکرێت و ھەموو ئامادەکاریەک بۆ خوێندنی ئەمساڵ کراوە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، ھەروەھا ھیچ گۆڕانکاریەک بەسەر وادەی خوێندنیش نەھاتووە و وەک ساڵانی رابردوو بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچێت".

بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا دەشڵێت: "ئێستا وەزارەت خەریکی ئامادەکاریە بۆ پرۆسەی وەرگرتنی قوتابیانی ١٢ی ئامادەیی و وەزارەتی پەروەردە نمرەی قوتابیانی دەرچووی ١٢ی ئامادەیی ڕەوانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەکات و دواتر دەست بە وەرگرتنی قوتابیان دەکرێت تا ١٥ی ئەیلوول قوتابیانی دەرچووی ١٢ی ئامادەیی وەردەگیرێن".

عەبدولفەتاح عەبدولڕەزاق ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: "شوێنی ھەموو قوتابیان دەبێتەوە لە زانکۆ و پەیمانگاکانی سەر بەوەزارەت، بەڵام قوتابی ھەیە لەوانەیە نمرەی کەم بێت بیەوێ بچێتە شوێنێکی دیکە ئەوە ئازادە بچێتە زانکۆی ئەھلی".

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار