"پەنجاو چوار ساڵ بەسەر کارەساتی ئەشکەوتی دەکان تێدەپەڕێت"
_(2)__2023_08_19_h16m38s27__ER.jpg)
پەنجاو چوار ساڵ بەر لە ئەمڕۆ ڕژێمی بەعسی لەناوچوو ژمارەیەک خێزانی کوردی لە ئەشکەوتی دەکانی سەربە ناحیەی ئەترۆش کۆمەڵکوژ کران، چالاکێکی بواری جینۆسایدیش دەڵێ: ئەو خێزانانە بە زیندوویی لەنێو ئەشکەوتەکەدا سوتێندراون.
عەدالەت عومەر، چالاکوانی بواری جینۆساید بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: پەنجاو چوار ساڵ بەر لە ئەمڕۆ و لە ساڵی ١٩٦٩ ژمارەیەک خێزانی پارێزگای دھۆک بۆ ڕزگاربوون لەدەست دڕندەیی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق پەنایان بۆ ئەشکەوتی دەکان لە سنووری ناحیەی ئەترۆشی سەربە قەزای شێخان بردبوو، بەڵام رژێمی عێراق کەوتە تۆپبارانی ناوچەکە و بە چەکی قورس ھاووڵاتییانی کردە ئامانج.
ئەو چالاکوانەی جینۆساید ڕوونی کردەوە: ژمارەی ئەو کەسانەی لەنێو گوندی دەکان بەرەو ئەشکەوتی دەکان چووبوون ٧٣ کەس بوون، زۆربەیان ژن و منداڵ بوون، بەداخەوە ھێزەکانی ئەو کاتی عێراق ئەو ھاووڵاتییە سڤیلانەیان لەنێو ئەشکەوتە کومەل کوژکرد و سوتاندنیان.
عەدالەت عومەر گوتیشی: کارەساتی ئەشکەوتی دەکان یەکێکە لەو کارەساتانەی ویژدانی مرۆڤ دەھەژێنێ، چونکە ھەموو شەھیدەکان ھاووڵاتی سڤیل و ژن و منداڵ بوون، ھیچ تاوانێکیان نەبوو، بەڵام بە دڕندەترین شێوە شەھیدکران.
قائید میرۆ




