٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارتی رەنجدەرانی کوردستان: دامەزراندنی پارتی لە ئەنجامی زەرورەتێکی حەتمی بۆ داکۆکیکردن لە ماف و داخوازییە رەواکانی خەڵکی کوردستان هاتە مەیدان

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- پارتی رەنجدەرانی کوردستان، بەبۆنەی ٧٧ەمین ساڵیادی پارتی دیموکراتی کوردستان، پیرۆزبایی خۆیان ئاڕاستەی پارتی کردووە و، دەڵێن، دامەزراندنی پارتی لە ساتەوەختێکی مێژووی و لە ئەنجامی زەرورەتێکی حەتمی بۆ داکۆکیکردن لە ماف و داخوازییە رەواکانی خەڵکی کوردستان هاتە مەیدان.

بۆ/ مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێز

بابەت/ برووسکەی پیرۆزبایی

 سڵاوێکی گەرم..

ئەمڕؤ ٧٧ ساڵ تێ دەپەڕێت بەسەر دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان. بەم بۆنەوە پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و سەرکردایەتی و کادر و تەواوی جەماوەرە تێکۆشەرەکەتان دەکەین. دیارە دامەزراندنی پارتی لە ساتەوەختێکی مێژووی و لە ئەنجامی زەرورەتێکی حەتمی بۆ داکۆکیکردن لە ماف و داخوازییە رەواکانی خەڵکی کوردستان هاتە مەیدان لەو ساتەوە کە زیاتر سێ چارەکە سەدەیە لە ناو مێژووی بزوتنەوەی رزگاری خوازی گەلەکەماندا وەک پارتێکی پێشەنگ لە قۆناغە جیاجیاکاندا رۆڵ و بەرپرسیارەتیکی سەرەکی و گرنگی بینیوە لە بەرخودانی نەتەوەیی و هەوڵدان بۆ گەیشتن بە ئازادی و سەرفرازی گەلەکەمان لەم کاروان و ڕێ سەختەشدا توشی هەوراز و نشێوێکی زۆرە هاتوە پارتێکی سەرەکی بەرپرسیاەتیەکی مێژووی لە ئەستۆیە لە حوکمڕانیکردن و پاراستنی دەستکەوتە مەزنەکانی گەلەکەمان. بەڵێ ئەمڕۆ خەڵکی کوردستان خاوەنی کیانێکی فیدراڵی و دەستورییە و مافە بنەڕەتییەکانی لە دەستوری هەمیشەیی عێراقدا چەسپاوە. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەڕەشەی پلانگێڕی و پابەندنەبون و گوێ پێ نەدان و لاوازکردنی بەردەوام و سەرەڕای ئاڵنگارییە نێوخۆییەکان بە تایبەتیش ناکۆکی و ناتەبایی نێوان لایەنەکان و دروست بوونی ناڕەزایەتیەکی زۆری خەڵک لە بەرامبەر ناداپەروەری و کەمی و خراپی خزمەتگوزاریەکان. بۆیە داوا لە بەڕێزتان دەکەین لەم بۆنە مێژووییەدا دەستی تەبایی و یەکێتی بۆ هەموان درێژ بکەن و کۆتایی بە دڕدۆنگی و کەشە ناتەندروستە بهێنن کە خەڵکی کوردستانی بێزار و پەرێشان کردووە با بەشداری هەموولایەک بە هەماهەنگی بەرەوڕووی ئاستەنگ و هەڕەشەکان ببنەوە و ئەم قۆناگەش تێپەڕێنن. دووبارە بەم بۆنە شکۆدارەوە پیرۆزبایی خۆمان ڕادەگەیەنین و جەخت لەسەر پەیوەندی دۆستانەی نێوانمان دەکەینەوە.

 

هەرسەرکەوتوسەرفراز بن

لەگەڵ ڕێزماندا

هەواڵی پەیوەندیدار