٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هاوپەیمانی نیشتمانی بۆ پارتی.. هیوادارین لە هەوڵ و تێکۆشان بەردەوام بن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- هاوپەیمانی نیشتمانی پەیامێکی پیرۆزباییان ئاڕاستەی پارتی دیموکراتی وکردستان کردووە و دەڵێن، بە بۆنەی ٧٧مین ساڵیادی دامەزراندنی پارتەکەتان گەرمترین پیرۆزباییی خۆمان لە ئێوەی بەڕێز و هەموو ئەندام و لایەنگرانی پارتە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و هیوادارین لە هەوڵ و تێکۆشان بەردەوام بن بۆ بەدیهێنانی مافی ڕەوای کوردستان.

بۆ: بەڕێز پارتی دیموکراتی کوردستان

بابەتی: پیرۆزبایی

پیرۆزبایی هاوپەیمانیی نیشتمانی بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەڕێز کاک مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەڕێزان ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان.

بە ناوی ئەنجومەنی سیاسی هاوپەیمانیی نیشتمانی و سەرجەم هاودیدەکانمانەوە بە بۆنەی ٧٧مین ساڵیادی دامەزراندنی پارتەکەتان گەرمترین پیرۆزباییی خۆمان لە ئێوەی بەڕێز و هەموو ئەندام و لایەنگرانی پارتە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و هیوادارین لە هەوڵ و تێکۆشان بەردەوام بن بۆ بەدیهێنانی مافی ڕەوای کوردستان.

ئێمە وەک هاوپەیمانیی نیشتمانی بۆ سەرکەوتن و گەیشتن بە مافی ڕەوا و ئاواتی لەمێژینەی خەڵکی کوردستان لە نیشتمانی خۆماندا، هەمیشە جەختمان لەسەر یەکگرتوویی، یەکهەڵوێستی و یەکوێژمانیی ناوماڵی کورد و گشت لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کردووەتەوە و لەم بۆنە پیرۆزەی ئێوەشدا جارێکی تر دووپاتی دەکەینەوە و داخوازیی خۆمان بۆ یەکڕیزیی خەڵکی کوردستان دەردەبڕینەوە، هیواخوازین کە ئەم پیرۆزەی ئێوە ببێتە مایەی تەبایی و لێکنزیکبوونەوەی نێوان سەرجەم ڕەوت و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان.

جارێکی تر پیرۆزباییتان لێ دەکەین و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوززین

هاوپەیمانی نیشتمانی

ئەنجومەنی سیاسی

هەواڵی پەیوەندیدار