بزووتنەوەی ڕزگاری دیموکراتی کوردستان: ئومێدەوارین ئەم یادە پیرۆزە ببێتە هەوێنی ئاشتی و یەکڕیزی نێوماڵی کورد

هەولێر-KDP.info- بزووتنەوەی ڕزگاری دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی 77ەمین ساڵیادی لەدایکبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی و دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامی پیرۆزباییان ئاڕاستەی سەرۆک و ئەندامانی پارتی کردووە و دەڵێن، ئومێدەوارین ئەم یادە پیرۆزە ببێتە هەوێنی ئاشتی و یەکڕیزی نێوماڵی کورد و کۆتایی هاتنی هەموو کێشە و قەیرانەکان و ئاسوودە و سەربەخۆیی گەلی کورد.
دەقی پایەمەکە:
بۆبەڕێز: جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
بابەت: پەیامی پیرۆزبایی
سڵاوێکی گەرم
بەبۆنەی یادی 77ەمین ساڵیادی لەدایک بوونی بەڕێزتان و دامەزراندنی پارتە تێکۆشەر و شۆڕشگێڕەکەتان پارتی دیموکراتی کوردستان بە ناوی هاوبیرانمان لە بزووتنەوەی ڕزگاری دیموکراتی کوردستان گەرمترین پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و تەواوی سەرکردایەتی و ئەندام و دۆست و لایەنگرانتان دەکەین هیوای سەرکەوتن و گەیشتن بە سەرجەم داوا و مافی ڕەوای گەلەکەمان.
ئومێدەوارین ئەم یادە پیرۆزە ببێتە هەوێنی ئاشتی و یەکڕیزی نێوماڵی کورد و کۆتایی هاتنی هەموو کێشە و قەیرانەکان و ئاسوودە و سەربەخۆیی گەلی کورد. هەر لەم یادە بەرز و شکۆدارەدا جەتخ لە دۆستایەتی و پتەوترکردنی پەیوەندی نێوانمان دەکەینەوە.
دووبارە پیرۆزباییمان قبوڵ بفەرموون
هەربژین بۆ کورد
مەکتەبی سیاسیی
بزووتنەوەی ڕزگاری دیموکراتی کوردستان
15ی8ی2022





