مهكتهبى سیاسیى (پ.د.ك) پهیامێكى پیرۆزبایى ئاراستهى سهرنووسهر و ستافى نووسینى گۆڤارى (ڕامان) كرد

بەڕێزان، سەرنووسەر و ستافی نووسین و كار لە گۆڤاری (ڕامان)
سڵاو و رێز
بە بۆنەی حەڤدەمین ساڵوەگەڕی دەرچوونی گۆڤاری (ڕامان)ـەوە زۆر بە گەرمی پیرۆزبایی لە خۆمان و ئێوە و گشت ئەو بەڕێزانە دەكەین كە بەردەوام و لە قۆناغی جیاجیادا بەشداریی كارایان لە دەرچوونیدا هەبووە و بەرهەمەكانی خۆیان تێدا بڵاو كردووەتەوە. هەروەها پیرۆزبایی لە هەموو خوێنەرانیشی دەكەین و لە دڵەوە هیوای پەرەسەندنی زیاتری بۆ دەخوازین.
گۆڤاری (ڕامان) هەر لە سەرەتای دەرچوونییەوە، ناوەندی كۆكردنەوە و وەشاندنی ئەفراندنی رۆشنبیران و توێژەران و نووسەرانی كورد بووە و دەرگەی واڵا بووە بۆ خزمەتكردنی ئەدەبیاتی نووسین و زمانی كوردی.
ئێستایش بڕوامان بە تواناكانی ئەم گۆڤارە خۆشەویستەیە كە دەتوانێ درێژە بەو كاروانە بدات و لە ریزی پێشەوەی ئەو هەوڵ و كۆششانەدا بێت كە خەمخۆری پەرەپێدانی بزاڤی رۆشنبیریی كوردین لە سەرتاسەری كوردستاندا. هەر سەركەوتوو و بەبەرهەمتر بن.
مەكتەبی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان
4/6/2012


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

