Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 8 MAY 2024 16:20 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پەرلەمان و حکوومەت کۆ دەبنەوە
| KDP.info


هەولێر -KDP.info- ئەندامێکی لیژنەکەی سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد، سبەینێ پەرلەمان و حکوومەت کۆ دەبنەوە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی چەند پرسێکی تایبەت بە نەوت‌وگاز و ڕێکەوتنی نێوان ھەرێم و بەغدا.

(بەیار دۆسکی) ئەندامی لیژنەی 'سامانە سروشتییەکان'ـەکەی پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "سبەینێ سەعات ١٠ی بەیانی لیژنەکەی سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ لیژنەی باڵای نەوت‌وگازی ھەرێم کۆ دەبێتەوە بە مەبەستی گفتوگۆ لەبارەی چەند پرسێکی گرنگ.
(بەیار دۆسکی) گوتیشی، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ڕێککەوتنەکەی نێوان ھەرێم و بەغدا و گەیاندنی زانیاری لەبارەی ئەو ڕێککەوتنە بە پەرلەمانتاران و، ھەروەھا پێدانی زانیاری لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بە پەرلەمان، بۆ ئەوەی متمانەی زیاتر لەنێوان پەرلەمان وحکوومەتدا ھەبێت.
ئەوەشی گوت، ھەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ھۆکارەکانی دابەزاندی نرخی بەنزین دەکرێت.
بڵند ئیبراھیم
 




دوایین هەواڵەکان

ئەمیر جەرگیس پێشوازی لە توێژەری ناسراوی فەڕەنسی د.سیریل ڕۆسێل کرد

WEDNESDAY, 08 MAY 2024 16:05:41

ھەولێر-KDP.info-  لە مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشوازیی لە دکتۆر سیریل  ڕۆسیل کرا کە لێکۆلەرە لە پەیمانگای فەڕەنسی بۆ ڕۆژهەڵاتی نزیک تایبەت بە وڵاتانی ( سووریا، لبنان،عیراق ، ئۆردن و فەڵەستین)، هەرێمی کوردستانیش دەکەوێتە نێو بازنەی لێکۆڵینەوە و تویژنەوەکانی، بۆ چەند ساڵ دەبێت ئەم پەیمانگایە ئۆفیسی خۆی لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کردووەتەوە و زۆر چالاکی ئەکادیمی و توێژینەوەی زانستی و کۆنفرانس و وۆرکشۆپی گرینگی لەسەر کوردستان و عێراق و ناوچەکە ئەنجام داوە، بە جیا چەندین لیکۆڵینەوەی گرینگی لەسەر کورد و کوردستان و پارچەکانی تری کوردستان ئەنجام داوە، دکتۆر سیریل ڕۆسێل، لە ڕابردوودا ١٥ جار سەردانی هەرێمی کوردستان و ناوچەکەی کردووە و خاوەن ئەزموونێکی دەوڵەمەندە لە لێکۆڵینەوە لەسەر سروشت و تایبەتمەندی پرسی کورد و مێنتاڵیتی نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەو وڵاتانەی لێی دەژین.

 
کونسوڵی فەرەنسا: دەڤەری بارزان لانکە و دڵی شۆڕشی گەلی کوردە

WEDNESDAY, 08 MAY 2024 15:05:29

هه‌ولێر-KDP.info- کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان سەردانی مەزاری "نەمران"ـی کرد و دەڵێت، "دەڤەری بارزان لانکە و دڵی شۆڕشی گەلی کوردە".

 
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران سێ بڕگە تاوتوێ دەكات

WEDNESDAY, 08 MAY 2024 10:05:20

هه‌ولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە، 8ی ئایاری 2024، ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی مەسروور بارزانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، كۆدەبێتەوە و سێ بڕگە لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێ دەكات.

 
سوپاسنامەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو كامەران خەفاف

WEDNESDAY, 08 MAY 2024 09:05:43

هه‌ولێر-KDP.info- بنەماڵەی خوالێخۆشبوو كامەران خەفاف میدیاكار و فەرماندەی پێشمەرگە سوپاسنامەكیان بڵاوكردەوە و تێیدا سوپاسی سەرۆك بارزانی و سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكوومەتیان كرد بۆ هاوخەمی و هاوسۆزییان.

 
كونسوڵی گشتیی ئەمەریكا: چاومان لەوەیە بەردەوامیی بە هاوبەشیمان لەگەڵ هەرێمی كوردستان بدەین

TUESDAY, 07 MAY 2024 23:05:01

ئامێدی-KDP.info- كونسوڵی گشتیی ئەمەریكا لە هەولێر ڕایگەیاند، وەبەرهێنانی ئێمە لێرە سەلمێنەری پەیوەندیمانە لەگەڵ هەرێمی كوردستان كە هیچ كات هێندەی ئێستا بەهێز نەبووە ده‌شڵێت، چاوەمان لەوەیە بەردەوامیی بەم هاوبەشییەمان بدەین لەگەڵ ئەوانەی پێكەوە بەهای هاوبەشمان هەیە، بۆ پەرەپێدانی ئامانجە هاوبەشەكانمان لەگەڵ هەرێمی كوردستان.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact