Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پەرلەمان و حکوومەت کۆ دەبنەوە

هەولێر -KDP.info- ئەندامێکی لیژنەکەی سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد، سبەینێ پەرلەمان و حکوومەت کۆ دەبنەوە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی چەند پرسێکی تایبەت بە نەوت‌وگاز و ڕێکەوتنی نێوان ھەرێم و بەغدا.

(بەیار دۆسکی) ئەندامی لیژنەی 'سامانە سروشتییەکان'ـەکەی پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "سبەینێ سەعات ١٠ی بەیانی لیژنەکەی سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ لیژنەی باڵای نەوت‌وگازی ھەرێم کۆ دەبێتەوە بە مەبەستی گفتوگۆ لەبارەی چەند پرسێکی گرنگ.
(بەیار دۆسکی) گوتیشی، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ڕێککەوتنەکەی نێوان ھەرێم و بەغدا و گەیاندنی زانیاری لەبارەی ئەو ڕێککەوتنە بە پەرلەمانتاران و، ھەروەھا پێدانی زانیاری لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بە پەرلەمان، بۆ ئەوەی متمانەی زیاتر لەنێوان پەرلەمان وحکوومەتدا ھەبێت.
ئەوەشی گوت، ھەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ھۆکارەکانی دابەزاندی نرخی بەنزین دەکرێت.
بڵند ئیبراھیم