٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت: بە جێبەجێکردنی بەندەکانی بودجە لیوا هاوبەشەکانی ناوچە کوردستانییەکان دەستبەکار دەبن

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا_KDP.info_ نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی هێزی هاوبەشی عێراق گوتی: بۆ دەستبەکاربوونی دوو لیوای هاوبەش لە ناوچە کوردستانییەکان ڕێکاری ئیداری و یاسایی تەواو بوونە و تەنیا ماوە بەندەکانی بودجە جێبەجێ بکرێن و دەستبەکاربن، بەمەش کێشە ئەمنییەکانی ئەو ناوچانە چارەسەر دەبن.

نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی هێزی هاوبەشی عێراق، لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: هەموو ڕێکارە ئیداری و یاساییەکانی دەستبەکاربوونی لیوا هاوبەشەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان تەواو بوونە و چاوەڕێی جێبەجێکردنی بەندەکانی بودجە دەکەین، بۆیە چاوەرێین بەندەکان جێبەجێ بکرێن و ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا جێبەجێ بکرێت، ئەوانیش دەستبەکار دەبن.
لیوا عەبدولخالق تەڵعەت گوتیشی: بە دەستبەکاربوونی ئەو دوو لیوایە لە هەموو ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بڵاوەیان پێدەکرێت و کێشە ئەمنییەکانی ئەو ناوچانە چارەسەر دەبێت.

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار