٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کۆڕبەندی ئابووریی کوردستان و سعوودییە بەڕێوە دەچێت

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- لە ئەنجامی ئەو هەماهەەنگییەی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دروستی کردووە، ئەمڕۆ کۆڕبەندی ئابووریی هەرێمی کوردستان و شانشینی سعوودییە لە هەولێر دەستی پێ کرد و تاکوو ئێوارە بەردەوام دەبێت.

لە ڕێوڕەسمەکەدا کە نزیکەی 200 وەبەرهێنەر و بازرگان و پیاوانی کاری شانشینی سعودییە ئامادەی بوون، شێخ مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان، سەرۆکی کۆمەڵەی هاوردە و هەناردەکارانی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە هەرێمی کوردستان لەژێر سایەی ئەو سیاسەتە ڕێکخراوەی بواری ئابووری و بازرگانی لە کوردستان بەڕێوە دەچێت، کۆمپانیا بازرگانییەکانی ناوچەکە دێنە کوردستان کە ئەوەش گەشەکردنی ئابووریی کوردستان زیاتر بەرز دەکاتەوە.

گوتیشی: ئەمڕۆ لە یەکەم هەنگاودا 34 کۆمپانیای سعوودییە هاتوون و دەیانەوێ دەرفەتە ئابوورییە گونجاوەکانی کوردستان بقۆزنەوە. سەرباری ئەوانەش، ئێمە لە کوردستان سوود لە ئەزموونی ئەوان وەردەگرین، چونکە ئێستا پەیوەندیی نێوان سعودییە و کوردستان پەیوەندییەکی ئێجگار پتەوە و لە داهاتوودا هەنگاوی گرنگ و ستراتیژی بەدوادا دێت.

هەواڵی پەیوەندیدار